سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

زەریف هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوە دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 تەمموز 2019

زەریف هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوە دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەكیدا بۆ عەلی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستی وەزیری دەرەوە دەكات، ئەگەر ئەو هەڵمەتی سوكایەتی‌و تەنگپێهەڵچنینە رانەگیرێت كە نەیارەكانی لە بەرەی موحافیزكارەكان لەدژی بەرپایان كردووە.
رۆژنامەی " ئیعتیماد"ی سەر بە باڵی ریفۆرمخوازەكانی ئێران رایگەیاند: زەریف بەمدواییانە نامەیەكی بۆ خامنەیی ناردووە‌و لە قەبارەی ئەو سوكایەتی‌و تەشهیرە ئاگاداری كردوەتەوە كە رووبەڕووی بوەتەوە‌و ئاماژیبەوەشداوە كە ئەگەر ئەوە بەردەوام بێت ناتوانێت لە كارەكەی لە وەزارەتی دەرەوە بەردەوام بێت.
رۆژنامەكە ئاشكراشیكرد زەریف لە نامەكەیدا ئاماژەی بە زنجیرە درامای " گاندۆ" داوە كە تەلەفزیۆنی رەسمی حكومیی لە سەرەتای تەموزەوە دەستی بە پەخشكردنی كردووە‌و دامەزراوەیەكی سەر بە سوپای پاسداران بەرهەمیهێناوە.
زەریف نوسیویەتی:" لەم ماوەیەی دواییدا‌و دوای پەخشكردنی زنجیرەی گاندو رووبەڕووی شەپۆلێك لە جوێن‌و سوكایەتی پێكردن بومەتەوە‌و هەتا ئەگەر بەشێك لەو رەخنانەش دروست بن، ئەوا خزمەتكردن لە وەزارەتی دەرەوە مایەی قبوڵكردن نەماوە".
رۆژنامەی ئیعتیماد ئاماژیبەوەشداوە كە خامنەیی لە وەڵامی نامەی زەریفدا جەختیكردوەتەوە " بەهیچ شێوازێك بە كەمترین سوكایەتیكردن بە زەریف رەزامەند نیە".
25ی شوباتی رابردوو وەزیری دەرەوەی ئێران لە رێگەی پۆستێكەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەستی لەكاركێشایەوە، بەڵام دوو رۆژ دواتر بە فشاری حەسەن روحانی سەرۆكی ئێران پاشگەزبوەوە.
بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەكی ئێرانی ئاگادار، رۆحانی فەرمانیداوە كە سزای دەستەی رادیۆ‌و تەلەفزیۆنی حكومەت بدرێت بەهۆی بەرهەمهێنان‌و پەخشكردنی زنجیرەیەكی ئەمنیی كە بووەتە مایەی سەرهەڵدانی ناكۆكی لە نێوان لێپرسراوانی حكومەت و باڵی موحافیزكاران‌و لە پێش هەموشیانەوە سوپای پاسداران.
ئاژانسی فارس نیوزیش رایگەیاند روحانی لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف پرسی كەمكردنەوەی بودجەی دەستەی رادیۆ‌و تەلەفزیۆنی حكومەتیان تاوتوێكردووە بەهۆی بەرهەمهێنانی ئەو زنجیرەیەوە كە باس لە "دۆسیەیەكی ئەمنی هەستیار دەكات‌و قەیرانی لەناو حكومەتدا دروستكردووە".
سێ‌ حوەزیرانی رابردوو كەناڵی سێی ئێران زنجیرەی تەلەفزیۆنی " گاندو"ی پەخشكرد كە باس لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕكردنی زیندانیان دەكات لە نێوان ئەمریكا‌و ئێراندا لەسەردەمی باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووی ئەمریكا‌و باس لە پرسەی گۆڕینەوەی رۆژنامەنەسوێكی ئێرانی ئەمریكی دەكات بەناوی جیسۆن رەزائیان كە وەك پەیامنێری رۆژنامەی واشنتۆن پۆست كاریكردووە‌و تۆمەتباركراوە بە سیخوڕیكردن بۆ ئەمریكا.
بە گوێرەی میدیاكانی ئێران بیرۆكەی  زنجیرەی " گاندو" كە لە 30 ئەڵقە پێكدێت باس لە كێبركێ‌و ململانێی نێوان سوپای پاسداران‌و حكومەتەكەی رۆحانەی دەكات.
هەروەها زنجیرەكە وردەكاری ئەمنیی دەربارەی پەیوەندیی رەزائیان‌و هەندێك بەرپرسی حكومەت لە نێوشیاندا وەزیری دەرەوە ئاشكرادەكات لەگەڵ نهێنییەكانی ئازادكردنی لە بەرامبەر هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر بڕێك پارەی بلۆككرای ئێران كە ملیارێك‌و 700 ملیۆن دۆلارە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 17 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 18 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز