سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

عێراق: سزای لەسێدارەدان بۆ چەند ژنە داعشێکی بیانیی دەرکرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 نیسان 2018

عێراق: سزای لەسێدارەدان بۆ چەند ژنە داعشێکی بیانیی دەرکرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دادگای تاوانی ناوەندی عێراق رایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە سزای  لەسێدارەدانی بەسەر سێ‌ ژنی ئازەربایجانی و یەك ژنی قیرغیستانیدا سەپاند بە تۆمەتی ئەندامێتییان لە رێكخراوی داعش.
هەروەها سزای زیندانیكردنی هەمیشەیشی بەسەر ژنێكی فەرەنسی و دوو ژنی روسیدا سەپاند.
یەکێک لەو ژنانەی سزای زیندانیکردنی هەمیشەیی بەسەردا سەپێندراوە ناوی " جەمیلە بوتوتعو" وە و فەرەنسییە و تۆمەتی ئەندامێتی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی " داعش" ی بەسەردا ساغکراوەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی " فرانس پرێس" ئەو ژنە فەرەنسییە تەمەن 29 ساڵە لە كاتی دادگاییكردندا رایگەیاند " بە رەگەز جەزائیرییە و پێشتر مەسیحیی بووە دواتر موسوڵمان بووە".
ئاشكراشیكرد لەگەڵ هاوسەرەكەیدا كە گۆرانیبێژی راپ بووە فەرەنسای بەجێهێشتووە بەرەو توركیا."
وتیشی " هاتینە توركیا بۆ گەشتوگوزار، و هاوسەرەكەم لەلایەن پیاوێكەوە بەناوی قورتوبی پەیوەندی پێوەكراو دواتر من و منداڵەكانمی گەیانە پەناگەیەك لە سوریا و لەوێشەوە بۆ عێراقی گواستمەوە."

شوباتی رابردووش دادگایەكی عێراق بە تۆمەتی هاتنە ناوعێراق بە شێوەیەكی نایاسایی سزای حەوت مانگ زیندانیكردنی بەسەر ژنێكی فەرەنسیدا بەناوی " میلینا بوغدیر" تەمەن 27 ساڵدا سەپاند و سزای لە سیدارەدانیشی بەسەر 16 ژندا سەپاند كە رەگەزنامەی توركیایان هەیە بەتۆمەتی ئەوەی هاوكاری لۆجیسیتی رێكخراوی داعشیان كردووە.

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
پێش 19 کاتژمێر

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا