سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كورتترین كاتی رۆژووگرتن لە چ وڵاتێكە ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 ئایار 2019

كورتترین كاتی رۆژووگرتن لە چ وڵاتێكە ؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
لە نیوەگۆی باكوری زەوی، وادەی نێوان هەڵاتنی خۆرو ئاوابوونی زیاترە لە نیوەگۆی باشور، ئەمە وایكردووە موسوڵمانان ئەوانەی لەو وڵاتانە دەژین كە دەكەوێتە نیوەگۆی باكور، رۆژانە زیاتر لە 17 كاتژمێر رۆژووی مانگی رەمەزان بگرن، بۆ نمونە لە وڵاتێكی وەكو گرینلاند موسوڵمانان دەبێت ماوەی نزیكەی 20 كاتژمێر بەڕۆژوو بن.
بەپێچەوانەوە موسوڵمانان لە نیوەگۆی باشور ماوەیەكی كەمتر بەرۆژوو دەبن، بۆ نمونە لە وڵاتێكی وەكو ئوسترالیا ماوەی رۆژوگرتن كەمترە لە 12 كاتژمێرە.
ماوەی رۆژووگرتن لەم وڵاتانە بەمشێوەیەیە:

•    ئایسلەندا: 19 كاتژمێرو 39 خولەك
•    ئەفغانستان: 15 كاتژمێرو 6 خولەك
•    ئەڵمانیا: 16 كاتژمێرو 43 خولەك
•    ئیندۆنیزیا: 12 كاتژمێرو 51 خولەك
•    ئێران: 15 كاتژمێرو 11 خولەك
•    ئوسترالیا: 11 كاتژمێرو 44 خولەك
•    بەرازیل: 12 كاتژمێرو 9 خولەك
•    سعودیە: 14 كاتژمێرو 22 خولەك
•    سەنیگال: 14 كاتژمێرو 1 خولەك
•    سوید: 18 كاتژمێرو 23 خولەك
•    چین: 15 كاتژمێرو 38 خولەك
•    عێراق: 15 كاتژمێر‌و 0 خولەك
•    مەغریب: 15 كاتژمێرو 3 خولەك
•    هیند: 14 كاتژمێرو 37 خولەك
•    ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا: 15 كاتژمێرو 4 خولەك
•    پاكستان: 14 كاتژمێر‌و 56 خولەك
•    بەریتانیا: 17 كاتژمێر‌و 22 خولەك
•    توركیا: 15 كاتژمێر‌و 44 خولەك
•    چیللی: 11 كاتژمێر‌و 43 خولەك
•    تەنزانیا: 13 كاتژمێر‌و 4 خولەك
•    ئەفریقای باشوور: 12 كاتژمێر‌و 3 خولەك
•    روسیا: 17 كاتژمێر‌و 55 خولەك
•    سوریا: 15 كاتژمێر‌و 1 خولەك
•    گرینلاند: 19 كاتژمێر‌و40 خولەك
•    فەرەنسا: 16 كاتژمێر‌و 51 خولەك
•    كەنەدا: 16 كاتژمێر‌و 19 خولەك
•    كینیا: 13 كاتژمێر 16 خولەك
•    لیبیا: 15 كاتژمێر‌و 23 خولەك
•    میسر: 14 كاتژمێر‌و 44 خولەك
•    نایجیریا: 13 كاتژمێر‌و 24 خولەك
•    هۆنگ كۆنگ: 14 كاتژمێر‌و 12 خولەك
سەرچاوە: BBC

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 15 کاتژمێر

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە

null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە