سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئینفۆگرافیک

"ساڵی رابردوو لە ئێران پێنج ملیۆن كەس برسی بوون"

بڵاوکراوەتەوە لە: 14 نیسان 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

پێوانەكردنی ئاستی بژێوی خەڵك و دیاریكردنی هێڵی هەژاری یەكێكە لەو بابەتانەی كە ساڵانە لە وڵاتانی جیهان ئەنجام دەدرێت و لەو رێگەیەوە دۆخی ئابوری هەر وڵاتێك پێوانە دەكرێت.
بەشێوەیەكی گشتی ئاستی بژێوی لەسەر بنەمای داهاتی خێزانێك بەپێی ژمارەی ئەندامانی خێزانەكە دەستنیشان دەكرێت لە ماوەی ساڵێكدا.
بەپێی ئامارێك كە سایتی (باشگاە خبرنگاران جوان) ی ئێران بڵاویكردوەتەوە، كە سایتێكی فەرمی كۆماری ئیسلامی ئێرانە، ساڵی رابردوو ئاستی بژێوی خەڵكی ئێران بەمشێوەیە بووە:
•     33%ی خەڵك لەسەر هێڵی هەژاری بوون
•    6%ی خەڵك برسی بوون
بەپێی ئەو روپێوییەی كە سایتی (باشگاە خبرنگاران جوان) بۆ ئاستی ژیان لە ساڵی رابردودا كردویەتی:
•    هەر خێزانێكی ئێرانی كە داهاتەی لە ماوەی مانگێكدا (4 ملیۆن تمەن) كەمتربوبێت، وا ئەژماركراوە لە ژێر هێڵی هەژارییەوە.
•    هەر خێزانێكی ئێرانی كە داهاتەكەی لە مانگێكدا (1 ملیۆن و 200 هەزار تمەن) بوبێت، وا ئەژمار كراوە شەوانە بە برسێتی سەردەنێتەوە.
بەپێی ئەم پێوەرە، ساڵی رابردوو لە ئێران:
•    27 ملیۆن كەس لەژێر هێڵی هەژارییەوە بوون
•    5 ملیۆن كەس شەوانە بە برسێتی سەریاناوەتەوە
بڵاوكردنەوەی ئەم ئامارە لەكاتێكدایە ئاستی بێكاری لە ئێران ساڵانە لە هەڵكشاندایە و لەم رۆژانەشدا بەهای تمەن لەبەرامبەر دولار بەتەواوەتی پاشەكشێی كردووە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 13 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات