سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

نەیارەكانی ئەردۆغان دوو حزب دادەمەزرێنن

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 نیسان 2019

نەیارەكانی ئەردۆغان دوو حزب دادەمەزرێنن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
حەسەن ئۆزتورك، رۆژنامەنوسی رۆژنامەی " یەنی شەفەق"ی نزیك لە حكومەتی توركیا رایگەیاند ئەو كەسانەی كە لە پارتی داد‌و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا جیابوونەتەوە سەرقاڵی دامەزراندنی دوو حزبی نوێن.
بە گوێرەی هەواڵێكی سایتی رۆژنامەی " زەمان"ی توركی، ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆك وەزیرانی پێشوون عەبدوڵا گویل سەرۆك كۆماری پێشوو ئامادەكارییان كردووە بۆ دامەزراندنی حزبێكی نوێ دوای شكستهێنانی ئاكەپە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی شارە گەورەكانی وەك ئەنكەرە‌و ئیستانبوڵ‌و ئەنتالیا.
بە گوێرەی ئۆزتوك، دادوئۆغڵۆ پەشیمان بوەتەوە كە گویل بەشداری پێبكات لە حزبەكەیدا، بۆیە تیمەكەی گویل سەرقاڵی دامەزراندنی حزبێكی ترن.
ئۆزتورك رایگەیاندووە كە 50 بۆ 60 پەرلەمانتاری پێشووی ئاكەپە‌و پێنج بۆ شەش وەزیری پێشوو ئیمزا لەسەر بەیاننامەی دامەزراندنی حزبە نوێكەی داود ئۆغڵو دەكەن‌و لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا رادەگەیەندرێت.
ئاماژەیبەوەشداوە كە حزبی دووەم عەلی باباجان وەزیری پێشووی دارایی كە لە بەرەی عەبدوڵا گویلە حزبێك دادەمەزرێنێت و بەشیر ئەتەڵای وەزیری پێشووی ناوخۆی توركیا دژی دامەزراندنی دوو حزب بووە‌و لە هەوڵدایە بۆئەوەی هەردوو بەرەكە یەك حزب دابمەزرێنن.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 23 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە