سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەمریكا: سزای 73 مانگ زیندانیكردن بەسەر پۆڵ مانافۆرتدا سەپێندرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئازار 2019

ئەمریكا: سزای 73 مانگ زیندانیكردن بەسەر پۆڵ مانافۆرتدا سەپێندرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
پۆڵ مانافۆرت، بەڕێوەبەری پێشووی هەڵمەتی بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ‌و یەكێك لەو كەسانەی بڕی یەك ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانی ریفراندۆمەكەی هەرێم پێدرابوو، بە 73 مانگ زیندانیكردن سزادرا.
لە دوو كەیسی جیادا سزای 73 مانگ زیندانیكردن بەسەر پۆڵ مانافۆرت، بەڕێوەبەری پێشووی هەڵمەتی بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2016دا.
مانافۆرت لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە دەستوەردانی روسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كە لێكۆڵەری تایبەت رۆبەرت مۆلەر سەرپەرشتی دەكات دادگایی دەكرێت.
دادوەر ئیمی بیرمان جاكسۆن، دادوەری دادگای فیدراڵی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە لە دانیشتنی دادگادا رایگەیاند 30 مانگ زیندانیكردن بەسەر مانافۆرتدا دەسەپێندرێت، ئەوەش دەچێتە سەر ئەو سزایەی كە لە كەیسێكی تردا هەفتەی رابردوو بەسەریدا سەپێندرا.
لە میانی دانیشتنەكەی دادگادا مانافۆرت داوای لێبوردنی لە كردەوەكانی كردو داوای لە دادگا كرد لە سزادانیدا بەچاوی بەزەییەوە لێی بڕوانن.
هەفتەی رابردوو، لە كەیسێكی تردا كە مۆلەر رەوانەی دادگای كردبوو،  دادوەری فیدراڵی ئەمریكا لە ڤیرجینیا، بە تۆمەتی خۆزدینەوە لە باج‌و فێڵكردن لە بانك 47 مانگ زیندانیكردنی بەسەر مانافۆرتدا سەپاند.
لە سەروبەندی ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستاندا كە ساڵی 2017 بەڕێوەچوو، رۆژنامەی‌ نیویۆرك تایمزی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد مەسرور بارزانی‌ راوێژكاری‌ ئەنجومەنی‌ ئاسایشی‌ هەرێم، بڕی‌ زیاتر لە ملیۆنێك دۆلاری‌ داوە بە پۆڵ مانافۆرت تا لە ناوخۆی ئەمریكا لۆبی بكات و پشتیوانی بۆ ریفراندۆمەكەی هەرێم كۆبكاتەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 6 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 21 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت