سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەمریكا هەڕەشە دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە: 9 نیسان 2018

ئەمریكا هەڕەشە دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئەنجامی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش هەرچیەك بێت، ئەمریكا وەڵامی خۆی دەبێت بۆ هێرشەكەی دوما.  ئەو وتانەی نیكی هەیڵی نێردەی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی هێرشە كیمیاییەكەی شاری دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتدا هاتوو هێرشی توندی كردە سەر سوریا و هاوكات روسیا و ئێرانیشی بە پاڵپشتی رژێمی سوریا تۆمەتباركرد.
لەلایەن خۆشیەوە نوێنەری فەرەنسا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆبونەوەكەدا رایگەیاند، ئەگەر پشتیوانییەكانی روسیا و ئێران نەبایە لە رژێمی سوریا، ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، ڕووی نەدەدا. بەڵام نوێنەری روسیا لە نەتەوەیەكگرتووەكان هۆشدا لە هەر هێرشێك بۆسەر سوریا كە كارەسات بەدوای خۆیدا دێنێت.

نوێنەری ئەمریكا لەنەتەوە یەكگرتوەكان: ئەمریكا بڕیاری خۆی دەدات دژ بە سوریا و پشتیوانانی 

لەلایەن خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا هێرشی چەكی كیمیایی بۆسەر شاری دومای سوریا ئیدانەكرد و رایگەیاند لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكاندا قسەدەكات و لایەنی بەرپرس لەو هێرشەی دوما دیاریدەكات، روسیا بێت یان حكومەتی بەشار ئەسەد یان ئێران یان هەر سێكیان.
ترەمپ ئاشكراشیكرد لەماوەی 24 یان 24 كاتژمێری داهاتوودا بڕیارێك دەربارەی سوریا و چۆنێتی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە دەدات.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات