سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

یەكەمین رۆژنامەنوس لە 2019 دا كوژرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 کانوونی دووەم 2019

یەكەمین رۆژنامەنوس لە 2019 دا كوژرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
چەكدارانی بزوتنەوەی تالیبان لە ویلایەتی (فراە) لە خۆرئاوای ئەفغانستان رۆژنامەنوسێكیان گولەباران كرد.
(جاوید نوری) كە پێشكەشكاری بەرنامەیەك بووە لە یەكێك لە رادیۆ لۆكالییەكانی ویلایەتی (فراە)، رۆژی شەممە لە پاسێكدا گەشتیكردووە، چەكدارانی تالیبان پاسەكەیان راگرتووە‌و ئەو رۆژنامەنوسەیان داگرتووە‌و پاشان كوشتویانە.
بەپێی راپۆرتی رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور، (جاوید نوری) كە تەمەنی 27 ساڵە، یەكەمین رۆژنامەنوسە لەسەر ئاستی جیهان كە لە ساڵی 2019دا كوژراوە.
رێكخراوی تالیبان لە بەیاننامەیەكدا هەواڵی كوشتنی رۆژنامەنوسەكەی لەلایەن چەكدارەكانییەوە پشتڕاستكردەوە‌و رۆژنامەنوسەكەی بە "بەكرێگیراوی دوژمن" ناوبرد.
ساڵی رابردوو لەڕووی خراپی دۆخی رۆژنامەنوسانەوە، لە كۆی 180 وڵات لەسەر ئاستی جیهان، ئەفغانستان لە پلەی 118دا بوو.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 20 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 21 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)