سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

وەفدێكی باڵای توركیا سەردانی روسیا دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 کانوونی یەکەم 2018

وەفدێكی باڵای توركیا سەردانی روسیا دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
هاوكات لەگەڵ ئامادەكارییەكانی توركیا بۆ هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان، وەفدێكی باڵای ئەو وڵاتە رۆژی شەممە سەردانی روسیا دەكات.
عومەر چەلیك وتەبێژلا پارتی داد و گەشەپێدان" ئاكەپە" لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند وەفدەكەی توركیا پێكدێت لە مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەن خوڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگری، هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای هەواڵگری" میت" و ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆمار.
دەربارەی سەردانەكە چەلیك رایگەیاند سەردانكە لەسەر بنەمای رێككەوتنێكە لەگەڵ روسیا و بە گوێرەی ئەو گفتوگۆیانە بەڕێوەدەچێت كە بەرێگەی تەلەفۆن لە نێوان هەردوو لادا دەكرێت و ئاماژەیبەوەشدا وەفدەكەی توركیا لەگەڵ روسیا كاردەكات بۆ دانانی پلانێك بۆ دیداری نێوان سەرۆكی توركیا و هاوتا روسییەكەی.
سەردانی ئەم وەفدە باڵایەی توركیا بۆ روسیا لە كاتێكدایە ئەنكەرە بەردەوامە لە ئامادەكاریی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەدژی رۆژئاواە كوردستان و رۆژی سێشەممەش وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە رایگەیاند پلانیان بۆ هەموو شتێك داناوە و كارەكان بە گوێرەی خشتەی زەمەنی دیاریكراو بەڕێوەدەچن.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 20 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 21 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)