سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

روسەكان چۆن دۆناڵد ترەمپیان گەیاندە كۆشكی سپی؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 کانوونی یەکەم 2018

روسەكان چۆن دۆناڵد ترەمپیان گەیاندە كۆشكی سپی؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
بە گوێرەی دوو توێژینەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، روسیا لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بەشداربووە لە گەیاندنی دۆناڵد ترەمپ بە كۆشكی سپی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2016ی ئەمریكادا.
بە گوێرەی هەواڵێكی تۆڕی " بی بی سی "،  ئەو دوو توێژینەیەوە كە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ئامادەیكردوون، ئاماژەیا بەوەداوە بەكرێگیراوە روسەكان سەرجەم تۆڕە كۆمەڵایەتییە گەورەكانیان بەكارهێناوە بۆئەوەی هاوكاری ترەمپ بكەن  لە بردنەوەی كورسی سەرۆكایەتی ئەمریكادا.
توێژینەوەكان ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پشتی بەو داتا و زانیاریانە بەستووە كە كۆمپانیا گەورەكانی تەكنۆلۆجیا پێشكەشیان كردون  و توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە كە دەیان ملیۆن هاوڵاتی ئەمریكی ئەو ریكلام و بانگەشانەیان پێگەیشتووە كە روسیا لەمیانی هەڵمەتی بانگەشەی سەرۆكایەتی ئەمریكادا بڵاویكردونەتەوە.
توێژەرەكان دەڵێن سایتە روسییەكان دەنگدارە موحافیزكار و راستڕەوەكانیان بە ئامانجگرتووە و هەوڵیانداوە هانیان بدەن كە پشتگیری لە ترەمپ بكەن و لە كاتێكدا هەر ئەو سایتانە پەیامیان بۆ ئەو گروپانە ناردووە كە نەیاری ترەمپ بوون و هەوڵیانداوە پەرتیان بكەن و هانیان بدەن بەشداری دەنگدان نەكەن.
توێژەرەكان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی كە هەڵمەتەكەی روسیا بۆ پشتگیریكردن لە ترەمپ دوای دەستبەكاربونییشی وەك سەرۆكی ئەمریكا بەردەوام بووە و نیگەرانی خۆشیان بەرامبەر رۆڵی سایتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەربڕی و رایانگەیاند ئێستا بوونەتە مایەی هەڕەشە بۆسەر دیموكراتیەت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 5 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 20 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت