سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ئێران میلیشیایەكی ئاینی نوێ دادەمەزرێنێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 تشرینی دووەم 2018

ئێران میلیشیایەكی ئاینی نوێ دادەمەزرێنێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند دەرگای پەیوەندیكردن بۆ پەیڕەوكارانی ئاینەكانی تر لە ئێران كراوەتەوە بۆئەوەی بچنە نێو ریزەكانی بەسیجی نوێوە كە لە پەیڕەوكارانی كەمایەتییە ئاینییەكان پێكدەهێنرێت.
رەزا یەزدی فەرماندەی یەكێك لە یەكەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی تەسنیم وتی:" ئێران ئامادەیە بۆئەوەی فیرقەیەكی نوێی بەسیج بۆ پەیڕەوكارانی ئاینەكانی تر بكاتەوە، بۆئەوەی سود لە تواناكانیان وەربگیرێت".
ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران وتیشی:" پێكهێنانی ئەو هێزە نوێیە زۆر بەسود دەبێت بۆ پارێزگاریكردن لە پێگە هەستیارەكان و پاراستنی خاكی ئێران و بەرگریكردن لە رژێمی دەسەڵاتدار".
بەسیج هێزێكی نیمچە سەربازییە كە لە خۆبەخشانی مەدەنی پێكدێت و ساڵی 1979 بە فەرمانی ئیمام خومەینی رابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دامەزرێندراوە و لە تشرینی یەكەمی رابردوودا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سزای بەسەر هێزەكاتنی بەسیج و كۆمپانیا و دامەزراوەكانیدا سەپاند.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 خولەک

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
پێش 22 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 22 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا