سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

شەڕی ئەردۆغان و نەتەنیاهۆ گەرم دەبێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 نیسان 2018

شەڕی ئەردۆغان و نەتەنیاهۆ گەرم دەبێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

نەتانیاهۆ بۆ ئەردۆغان: ئەوەی عەفرینی داگیردەكات و مەدەنی دەكوژێت مافی نییە ئامۆژگاریمان بكات، جارێكی تر بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هێرشی توندی كردەوە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و بە كوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی عەفرین تۆمەتباریكرد.
نەتەنیاهۆ لە تویتێكی تردا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هێرشدەكاتە سەر ئەردۆغان و نوسیویەتی" ئەردۆغان را نەهاتوووە لەسەرئەوەی كە وەڵام بدرێتەوە.. پێویستە لەسەر ئەوە رابێت.. ئەو كەسەی باكوری قوبرس داگیردەكات و ناوچە كوردییەكان داگیردەكات و هاوڵاتیانی مەدەنی لە عەفرین سەردەبڕێت، مافی ئەوەی نییە  بەوانەی بەها و ئەخلاق  ئامۆژگاریمان بكات"
لە رۆژی یەكشەممەی رابردووەوە دوای ئیدانەكردنی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەزە لەلایەن سەرۆكی توركیاوە، هێرشی قسەی نێوان ئەردۆغان نەتەنیاهۆ دەستیپێكردووەو ئەردۆغان لە وتەیەكیدا بۆ نەتانیاهۆ وتی " كەس نییە لەم جیهاندا خۆشی بوێیت، وەڵامی دەوڵەتان لە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هەنگاوەكانت بەرامبەر قودس ئاشكران، خاوەندارێتی چەكی ئەتۆمیی لەخۆبایت نەكات، لەكاتی پێویستدا كارناكەن."


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 7 خولەک

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی 2026

null
پێش 22 کاتژمێر

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی