سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

Translation not available for key: LA MEDIA KANAWA

ترەمپ 200 ملیۆن دۆلاری تەرخانكراوی بۆ ئاوەدانكرنەوەی سوریا بلۆككرد

بڵاوکراوەتەوە لە: 31 ئازار 2018

ترەمپ 200 ملیۆن دۆلاری تەرخانكراوی بۆ ئاوەدانكرنەوەی سوریا بلۆككرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی رایگەیاند دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا  زیاتر لە 200 ملیار دۆلار پارەی تایبەت بە هەوڵەكانی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی سوریا بلۆككرد و ئیدارەكەشی رۆڵی ئەمریكا لەو وڵاتە هەڵدەسەنگێنێت.
رۆژنامەكە لەزاری بەرپرسانی ئەمریكا ئاشكرایكرد كە كۆشكی سپی فەرمانیداوە بە وەزارەتی دارایی بۆ بلۆككردنی ئەو پارەیە.
ئەو بەرپرسانەی ئەمریكا ئاماژەیان بۆئەوەشدا كە ترەمپ ئەو بڕیاری دوای ئەوەداوە كە راپۆرتێكی هەواڵی بینیوە و تێیدا ئاماژەبەوەكراوە كە ویلایەتە یەكگرتووەكان بەمدواییە بەڵێنیداوە 200 ملیۆن دۆلاری تر بۆ هەوڵەكانی زوو ئاوەدانكردنەوەی سوریا پێشكەشبكات.
شوباتی رابردوو رێكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پێش ئەوەی پۆستەكەی بەجێبهێڵێت لە كۆنگرەی كوەیتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەڵێنی پێشكەشكردنی ئەو بڕە پارەیەی دابوو.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەشڵێت ئەو بڕیارەی ترەمپ هاوتەریتە لەگەڵ لێدوانەكانی رۆژی پێنجشەممەی دەربارەی كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە سوریا كاتێك لە وتەیەكیدا لە شاری ریچفێڵدی  ویلایەتی ئۆهایۆ وتی هێزەكانی ئەمریكا لەسویا " زۆر بە زوویی" لەو ناچانەی لێی جێگیركراون دەكشێنەوە.
ترەمپ وتیشی " گورزی كەمەرشكێنمان لە داعش داوە و زۆر بە زوویی سوریا بەجێدەهێڵین و بەجێیدەهێڵین ئەوانی  تر بایەخی پێبدەن."
هەروەها ترەمپ وتیشی " لە سەداسەدا كۆنترۆڵی ئەوە دەكەین كە پێی دەڵێت خاكی خەلافەت، زۆر بە خێرایی كۆنترۆڵی دەكەین، بەڵام بەمزوانەش لەوەێ‌ دەردەچین."
وەرگێرانی: نامیق رەسوڵ

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات