سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لە میدیاکانەوە

توركیا لەگەڵ هەولێر ئاشتدەبیتەوە لە پێناو دەستكەوتی سەربازی گەورەدا

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 ئازار 2018

توركیا لەگەڵ هەولێر ئاشتدەبیتەوە لە پێناو دەستكەوتی سەربازی گەورەدا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رۆژنامەی میدڵ ئیس ئایە بڵاویكردوەتەوە كە دوای شەش مانگ لە دژایەتیكردن، ئەنكەرە لاپەڕەكی نوێ لەگەڵ هەولێر هەڵئەداتەوە لە پێناو بەدەستهێنانی هاوپەیمانێتیەكدا دژبە پارتی كرێكارانی كوردستان لە كوردستانی عێراق، حكومەتی توركیا هەنگاوەی یەكەمی هەڵگرت بۆ كۆتاییهێنان بەو گەمارۆ ئابوریەی كە لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان دای نابوو لەدوای ریفراندۆمەكەی ئەیلولی 2017،  ئەویش بە هیوایەی هەولێر هەنگاوی جدی هەڵبگرێت دژ بە دەركردنی پارتی كرێكارانی كوردستان لە شەنگال.
 لە 26ئازارەوەو دوای شەش مانگ لە راگرتنی، هیڵی ئاسمانی توركیا گەشتی راستەوخۆی فرۆكەی لە توركیاوە بۆ هەولێر دەستپێكردەوە، ئەوەش رونترین ئاماژەیە كە ئیستا ئەنكەرە رازیبوە لاپەرەیەكی نوی هەڵبداتەوە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردوستان، ئەویش لە پێناو بەدەستهێنانی دەستكەوتی گەورەی سەربازی بۆ ئەنقەرە لە باكوری عێراق.
عەلی فایەق دەمیر، مامۆستای زانكۆی گالاتەسەرای ئەستنبوڵ دەڵیت:  ئەو هەنگاوەی ئەنكەرە نیشاندانی نیازپاكیەكی گەورەیە لەلایەن توركیاوە  بۆ هەرێمی كوردستان و سەركەوتنێكی گەورەشە بۆ توركیا و هەلێر و عیراقیش.ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە شەنگال لە ئەستۆی بەغدایە، بەڵام بەغداد دڵخۆش دەبێت كە ئەگەر ئەنكەرە هەولێر رازی بكات كە رۆڵی خۆی بگێرێت لە دەركردنی پەكەكە لە شەنگال.

وەرگێڕان: سەفین ئازاد 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە