سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

داواکاری گشتی دادگای تاوانە نێودەوڵەتیەكان: پێیانوتم ئەم دادگایە بۆ بەرپرسانی ئەفریقاو پۆتین و بەڵتەجییەكان دانراوە نەك دیموکراسیەکانی وەک ئیسرائیل و ئەمریکا

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 نیسان 2026

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

داواکاری گشتی دادگای تاوانە نێودەوڵەتیەكان:
🔻پێیانوتم ئەم دادگایە بۆ بەرپرسانی ئەفریقاو پۆتین و بەڵتەجییەكان دانراوە نەك دیموکراسیەکانی وەک ئیسرائیل و ئەمریکا
🔻بەهۆی كارەكەمەوە خۆم و خێزانەكەم بوینەتە ئامانجی پۆتین و ترەمپ و ناتانیاهۆ بەڵام بەردەوام دەبم لە بەرگریكردن لە دادپەروەری
درەو
مەهدی حەسەن، رۆژنامەنوسی بەریتانی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ کەریم خان، داواکاری گشتی دادگای تاوانە نێودەوڵەتیەكان، كاتێك پرسیاری لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سیناتۆری ئەمریکی لیندسی گراهام کرد، پرسیاری ئەوەی لە كەریم خان كرد، راستە دەوترێت، گراهام وتوویەتی، كاری ئەم دادگایە بۆ لێپرسینەوە لە تاوانبارانی ئەفریقایە.
كەریم خان وتی، لە راستیدا گراهام لەوە زیاتریش رۆیشت، پێی وتم، ئەم دادگایە بۆ کەسانێكی ئەفریقا و پۆتین و بەڵتەجییەكان؛ بۆ دیموکراسیەکانی وەک ئیسرائیل و ئەمریکا نییە.
 وتیشی، گوێم لە قسەکانی و ئەندامە بەڕێزەکانی دیکەی ئەنجومەنی پیران بوو، بەڵام وتم تەنها یاسا رێنماییمان دەكات لەوەی کە دەبوو بیکەین.
وەك ئاماژەیەك  بە کاردانەوەکان لە بەرامبەر بە دەكردنی فەرمانی دەستگیرکردن کە بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ و یواف گالانت وەزیری بەرگری پێشووی ئیسرائیل ، جەختی لەسەر سەروەری یاسا کردەوە و وتی، هیچ تاوانێک لە سەرووی یاساوە نییە، كاری ئێمە جێبەجێكردنی یاسایە.
سەبارەت بە تۆمەتەکانی دەسترێژی سێکسی کە ئاراستەی کراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان، خان وتی، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە هیچ كەمتەرخەمی لە ئەرک و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتدا نەكردووە، بێتاوانی پشتڕاستکراوەتەوە، هەڵوێستی هەندێک وڵاتيش لەم پرۆسەیەدا بە تەواوی پێچەوانەی ڕێکاری یاسایی بووە.
خان راشیگەیاند، بەهۆی كارەكەیەوە، خۆی و خێزانەکەی بوونەتە ئامانجی سەرکردە بەهێزەکانی وەك ڤلادیمێر پۆتین و دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتانیاهۆ، جەختی لەوەشكردەوە كە  بەردەوام دەبێت لە بەرگریكردن لە دادپەروەری.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026