سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

Translation not available for key: LA MEDIA KANAWA

فەرەنسا هێز رەوانەی مەنبج و رۆژئاوای كوردستان دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە: 29 ئازار 2018

فەرەنسا هێز رەوانەی مەنبج و رۆژئاوای كوردستان دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

نوسینگەی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند فەرەنسا پێشنیازیكردووە نێوەندگیری لە نێوان توركیا و هێزەكانی سوریای دیموكراتی لە رۆژئاوای كوردستان بكات و جەختیشیكردوەتەوە كە پاریس پشتیوانی لە سەقامگیری باكوری سوریا دەكات.
خالید عیسا،  نوێنەری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوری سوریا له‌ فه‌ره‌نسا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند وەفدێكی رۆژئاوای كوردستان و یەكینەكانی پاراستی گەل لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا كۆبونەوە و لە كۆبونەوەكەدا ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بەڵێنیداوە بۆ هێزی سەربازی رەوانەی مەنبج بكات بۆ پاڵپشتی شەڕی داعش لەكاتی هاتنەپێشەوەی سوپای توركیا بەرەو شارەكە.
هەروەها رۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی بڵاویكردوەتەوە كە فەرەنسا بڕیاریداوە بۆ پشتیوانی لە كوردەكان هێز رەوانەی كوردستانی سوریا بكات،
رۆژنامەكە دەڵێت لە میانی پێشوازیكردنی لە وەفدێكی رۆژئاوای كوردستان لە كۆشكی ئیلیزێ،  ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بڕیاریداوە پشتیوانی لە هاوپەیمانە كوردەكانی بكات لە سوریا ئەوەش لەدوای هێرشەكانی توركیا دژ بە رۆژئاوای كوردستان
رۆژنامەكە ئاماژەیبەوەشداوە كە، لە كۆتاییدا فەرەنسا و ئەمریكا بڕیاریاندا كە بۆ رێگری لە هێرشەكانی توركیا هێز رەوانەی مەنبج بكەن.
لۆفیگارۆ نوسیویەتی ئامانجی ناردنی هێزی فەرنسا بۆ مەنبج رێگریكردنە لە هێرش و پەلامارەكانی توركیا كە بەهۆی هێرشەكانیەوە توركیا هەوڵ ئەدا كۆنترۆڵی ئەو ناوچانە بكات كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی یەپەگەدایە بەتایبەتیش لە دۆڵی فوراتی باكوری سوریا.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 10 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات