سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

چالاكییەكانی " رۆژی دەرگای كراوە" لە ئەڵمانیا دەستیانپێكرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 ئاب 2018

چالاكییەكانی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ئەمڕۆ شەممە 25ی ئەیلول لە ئەڵمانیا چالاكییەكانی " رۆژی دەرگای كراوە" دەستیانپێكرد، سبەی یەكشەممەش بەردەوام دەبن و لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا دیوانی راوێژكاریی ئەڵمانیا و نوسینگەی رۆژنامەوانی فیدراڵی و 14 وەزارەتی ئەو وڵاتە لە بەرلینی پایتەخت دەرگاكانیان لەبەردەم هاوڵاتیاندا واڵادەكەن و چەندین ئەڵقەی گفتوگۆ و ئاهەنگی میوزیك رێكدەخەن، بە ئامانجی پتەوتركردنی پەیوەندیی نێوان هاوڵاتیان و دامەزراوەكانی دەوڵەت.
چالاكییەكانی ئەمساڵی رۆژی دەرگا كراوە بە دروشمی " بەخێربێیت .. سیاسەت" رێكدەخرێت و تێیدا 580 نمایش پێشكەشدەكرێت، كە بریتین لە سەردانی ناو دیوانی  راوێژكاریی و 14 وزارەت و نوسینگەی رۆژنامەوانیی فیدراڵی لەگەڵ چەند گفتوگۆ و پێشانگە و ئاهەنگێكی میوزیك و گۆرانیدا.
حكومەتی ئەڵمانیا لەرێگەی ئەم چالاكییانەوە دەیەوێت پەیوەمدی نێوان دامەزراوەكانی دەوڵەت و هاوڵاتیان پتەوتربكات و وەڵام و روونكردنەوەیە پێویست بدات هاوڵاتیان.
ئەوە بیستەمین جارە چالاكیی " رۆژی دەرگای كراوە" لە ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت و پێشبینیدەكرێت لەمیانی ئەو دوو رۆژەدا دەیان هەزار هاوڵاتی بەشداریبكەن و بە گوێرەی داتاكانی حكومەتی ئەڵمانیا ساڵی پار نزیكەی 120 هەزار كەس بەشداربوون.


دیارترین چالاكیی
یەكێك لە دیارترین چالاكییەكانی ئەو رۆژە ئەو گەشتە كلاسیكییەیە كە ئەنگێلا مێركڵی راوێژكاری ئەڵمانیا دوانیوەڕۆی یەكشەممە لە دیوانی راوێژكاریی ئەنجامیدەدات و ئامادەبووان دەتوانن راستەوخۆر مێركڵ ببینن و قسەی لەگەڵدا بكەن و وێنەی لەگەڵدا بگرن و ئاشنا بن بە كارەكانی و چواردەورەكەی.
هەروەها هاوڵاتیان دەتوانن چاویان بە وەزیرەكانی حكومەت بكەوێت و راستەوخۆ گفتوگۆیان لەگەڵدا بكەن لە بارەگای وەزارەتەكانیاندا بێت یان لە نوسینگەی رۆژنامەوانیی فیدراڵی.
ئەو كەسانەی كە بەشداری چالاكییەكانی ئەمڕۆژە دەكەن لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا دەتوانن خزمەتگوزاری پاسی گواستنەوەی بێ‌ بەرامبەر بەكاربهێنن، و سەردانكەران پێویستە جانتای گەورە هەڵنەگرن و لەكاتی چونە ژوورەوەدا بۆ بارەگا حكومییەكان ناسنامەی خۆیان بدەنە خاڵەكانی پشكنین.


سەرچاوە: " DW"

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 14 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟