سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

توركیا باج لەسەر كەلوپەلی ئەمریكی زیاددەكات  

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئاب 2018

توركیا باج لەسەر كەلوپەلی ئەمریكی زیاددەكات  

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
توركیا رسوماتی گومركیی لەسەر چەند كەلوپەلێكی هاوردەی ئەمریكی وەك ئۆتۆمبیل و مادە كحولییەكان و توتن بۆ دوو هێندە زیاتر كرد و بەهای لیرەش دوای چەند رێوشوێنێكی بانكی ناوەندی توركیا كەمێك بەرزبووەوە.
بە گوێرەی مەرسومێكی سەرۆكایەتی كە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە دەركراوە بڕیاردراوە رێژەی رسومانی گومركیی لەسەر ئۆتۆمبیل بەرزبكرێتەوە بۆ لەسەدا 120 و ، خواردنەوە كحولییەكانبۆ لەسەدا 140 و توتنیش بۆ لەسەدا 60.
بەهۆی ئەم هەنگاوەی توركیا و چەند رێوشوێنێكی بانكی ناوەندی ئەو وڵاتە بەهای لیرەی توركیی لەسەدا 3ی بەهاكەی بەدەستهێنایەوە و بەرزبووەوە.
هەفتەی رابردووش ئەمریكا رسوماتی گومركیی چەند كەلوپەلێًكی توركیی بۆ دوو هێندن زیادتركرد و بەوەش بەهای لیرە دوای ئەو سزایانەی ئەمریكا بە رێژەی لەسەدا 20 دابەزی.
فوئاد ئۆكتای جێگری سەرۆك كۆماری توركیا وتی:"  هەنگاوی زیادكردنی رسوماتی سەر  كەلوپەلی هاوردەی ئەمریكا لە چوارچێوەی بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشە هەمەلایەنەیە كە لەلایەن ئیدارەی ئەمریكاوە دەكرێتە سەر ئابورییمان".

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 21 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە