سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

توركیا جارێكی تر ئازادكردنی قەشە برۆنسۆنی رەتكردەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئاب 2018

توركیا جارێكی تر ئازادكردنی قەشە برۆنسۆنی رەتكردەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
دادگایەكی توركیا داواكارییەكی تری بۆ ئازادكردنی قەشە ئەمریكییەكە " ئەندرۆ برۆنسۆن" رەتكردەوە كە ماوەیەكە بەهۆی ئەو دۆسییەوە پەیوەندییەكانی نێوان ئەنكەرە و واشنتۆن ئاڵۆز و خراپ بووە.
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی، پارێزەری قەشە برۆنسۆن داواكارییەكی بۆ ئازادكردنی پێشكەشی دادگای شاری ئیزمیر كردووە كە ئێستا لەماڵەكەیدا دەستبەسەرە، بەڵام دادگاكە داواكارییەكەی رەتكردووەتەوە.
جیم هاڵفۆرت، پارێزەری قەشە برۆنسۆن لە لێدوانێكیدا بۆ " فرانس پرێس" وتی دادگایەكی تر لە ئیزمیر بە داواكاریی ئازادكردنی برۆنسۆندا دەچێتەوە.
قەشە ئەندرۆ برۆنسۆن خەڵكی ویلایەتی نۆرس  كارۆلاینای ئەمریكایە و لە تشرینی یەكەمی 2016 بە تۆمەتی سیخوڕیكردن و چالاكی " تیرۆریستی " لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە دەستگیركراوە.
قەشە برۆنسیۆنیش كە ماوەی 20 ساڵە لە توركیا دەژی ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوە و دوای زیاتر لە ساڵ و نیوێك دادگاییكردن لە تەمموزی رابردووەوە برۆنسۆن لە ماڵەكەی خۆیدا ماڵبەند كراوە و تا ئێستاش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا چەندجارێك داوای ئازادكردنی كردووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی توركیا رەتیدەكەنەوە و بەهۆیەوە واشنتۆن چەند سزایەكی ئابوریی بەسەر توركیادا سەپاند.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 21 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە