سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

حاكمی ویلایەتی كالیفۆرنیا دژی بڕیارێكی ترامپە

بڵاوکراوەتەوە لە: 9 حوزەیران 2025

حاكمی ویلایەتی كالیفۆرنیا دژی بڕیارێكی ترامپە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
جاڤین نیوزۆم، حاكمی ویلایەتی کالیفۆرنیا، بە فەرمی داوای لە ئیدارەی ترەمپ كرد فەرمانی ناردنی هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی بۆ لۆس ئەنجلۆس هەڵبوەشێنێتەوە.
ئەوەش دوای ئەوەی سەربازانی پاسەوانی نیشتمانی ئەمریكا دوێنێ‌ گەیشتنە شارەکە، بەهۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی بەرامبەر هەڵمەتەکانی دژ بە کۆچبەران.
ناردنی پاسەوانی نیشتمانی بۆ ولایەتی كالیفۆرنیا، بە یەكەم فەرمانی لەوشێوەیە دادەنرێت لە ماوەی ٦٠ ساڵی رابردودا، كە تێیدا سەرۆكی ئەمریکا بەبێ رەزامەندی حاكمی ویلایەتەكە، پاسەوانی نیشتمانی رەوانەی ویلایەتێك بكات.
پێشتر کۆشکی سپی بڵاویكردەوە: ترەمپ رۆژی شەممەی رابردوو، یاداشتێکی واژۆکردووە بۆ رەوانەكردنی دوو هەزار سەربازی پاسەوانی نیشتمانی، بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاژاوەیەی کە رێگەی پێدراوە تەشەنە بسەنێت.
حاكمی ویلایەتی كالیفۆرنیا لە نامەیەکدا دەڵێت: تا ئەو کاتەی ترەمپ دەستوەردانی نەکرد، کێشەیەکمان نەبوو، ئەمە پێشێلکارییەکی مەترسیدارە بۆ سەروەری ویلایەتەكە، گرژییەکان زیاتر دەوروژێنێت و  زیان بە سەرچاوەکان دەگەیەنێت، لەكاتێكدا كە زۆر  پێویستیان پێیەتی، دواشی لێكردووە فەرمانەکە هەڵبوەشێنێتەوەو دۆخی کالیفۆرنیا ئاسایی بكاتەوە.
لای خۆیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند: هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی بۆ پاراستنی ئاسایش و جێبەجێکردنی یاساکان لە لۆس ئەنجلۆس جێگیر کراون، جەختیشی کرد: هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی لە لۆس ئەنجلۆس بە هێز روبەڕوی دەبێتەوە.
ترەمپ رونیشکردەوە: دەسەڵاتداران لە لۆس ئەنجلۆس زۆر بەهێز دەبن بۆ پاراستنی سیستم، ئەگەر دۆخەكەش خراپتربێت هێزی مارێنز رەوانەی ویلایەتەكە دەكات.
ترەمپ، هۆشداریدا لەوەی ئەگەر یاساک لە کالیفۆرنیا جێبەجێ نەکرێت، ئەوا ئیدارەکەی مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتەدا دەکات، وتیشی: ئەوەی لە لۆس ئەنجلۆس بینیمان توندوتیژییەکی زۆرە، لە سایەی بوونی حاكمێكی ناچالاك لە ولایەتەتەكە.
ترەمپ باسی لەوەشكرد: ئەوەی پێویست بێت دەیکات و هەرچی پێویست بێت دەینێرێت بۆ دەستەبەرکردنی یاسا و سیستم لە لۆس ئەنجلۆس، ئەگەر نائارامییەکانی لۆس ئەنجلۆس فراوانتر بێت و ببێتە شێوەیەك لە یاخیبوون، ئەوا هێزی  یاسا جێبەجێ دەکات.
لە رۆژی هەینی رابردووەوە، شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، ناڕەزایەتیەكی بەرفراوان بەخۆوە دەبینێت دژی پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێی کۆچبەران لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە، ئەوەش دوای ئەوە هات، کە ئەفسەرانی ئاژانسی  جێبەجێکردنی یاسای کۆچبەران و گومرگ لانیکەم (٤٤)کەسیان بە تۆمەتی سەرپێچیکردنی یاساكانی کۆچبەری دەستگیرکرد.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات