سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەردۆغان بۆ ترەمپ: ئەنكەرە بەدوای دۆستی تردا دەگەڕێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 ئاب 2018

ئەردۆغان بۆ ترەمپ: ئەنكەرە بەدوای دۆستی تردا دەگەڕێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا،  هۆشداریدەداتە سەرۆكی ئەمریكا و جەختدەكاتەوە كە ئەنكەرە بەدوای دۆست و هاوڕێی نوێدا دەگەڕێت ئەگەر واشنتۆن رێز لە سەروەریی ئەمریكا نەگرێت.
ئەردۆغان لە وتارێكدا كە لە رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكادا بڵاویكردوەتەوە،  ئەمریكا لە رێزنەگرتن لە سەروەریی توركیا ئاگاداركردووەتەوە و رایگەیاندووە ئەگەر واشنتۆن بەردەوام بێت لەسەر ئەوە، ئەوا ئەنكەرە بەدوای دۆست و هاوڕێی نوێدا دەگەڕێت.
ئەم هەنگاوەی ئەردۆغان لە كاتێكدایە ماوەیەكە پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن و ئەنكەرە بەهۆی دەستگیركردنی قەشەیەكی ئەمریكییەوە ئاڵۆزبووە و دوێنێ‌ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری زیادكردنی تەعریفەی گومركی راگەیاند لەسەر هاوردەی بەرهەمەكانی پۆڵا و ئەلەمنیۆمی توركی و بەو هۆیەشەوە بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی زیاتر دابەزی.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا