سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

عەبادی وەزیری كارەبای لە پۆستەكەی دورخستەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 تەمموز 2018

عەبادی وەزیری كارەبای لە پۆستەكەی دورخستەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(دەرەو میدیا):
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق قاسم فەهداوی وەزیری كارەبای لە پۆستەكەی دورخستەوە و فەرمانیدا لێكۆڵینەوە بكرێت لە دۆسیەی گرێبەستەكامی كارەبادا.
لابردنی وەزیری كارەبا دوای سێ هەفتە دێت لە شەپۆلێكی بەرفراوانی خۆپیشاندان لە شارەكانی باشوری عێراق كە كەمی كارەبا یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی ئەو ناڕەزایەتییانە.
كێشەی كەمی كارەبا لە عێراق كێشەیەكی نوێ نییە، لەدوای ساڵی 2003 و روخانی رژێمی پێشووەوە، ساڵانە لە وەرزی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرمادا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەباش بە هاوڵاتیان كەمدەبێتەوە، لابردنی وەزیری كارەبا لە پۆستەكەی یەكێك بوو لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران لە چەند هەفتەی رابردوودا.
بەپێی داتاكان، لەدوای ساڵی 2003 وە حكومەتە یەك لەدوای یەەكەكانی عێراق زیاتر لە (40 ملیار) دۆلاریان لە كەرتی كارەبادا خەرجكردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بۆ دابینكردنی كارەبا، خەڵك پشت بە مۆلیدە ئەهلییەكان دەبەستن.
خراپی كارەبا وایكردووە لە ساڵی 2003 وە هیچ وەزیرێكی كارەبا نەبووە بە خاوەنی بنكەیەكی جەماوەری، زۆربەی وەزیرەكان نەیانتوانیوە لەو پۆستەدا خولەكەیان تەواو بكەن، یان دەستیان لەكاركێشاوەتەوە یاخود هەڵاتوون و عێراقیان جێهێشتووە.
ساڵی 2012 حسێن شەهرستانی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە، دوای دەستلەكاركێشانەوەی رەعد شەلال، پۆستی وەزیری كارەبای بە وەكالەت وەرگرت، ئەوكات شەهرستانی بەڵێنیدا كارێك بكات عێراق لە ساڵی 2013دا كارەبا هەناردەی دەرەوە بكات، ئەمەش بووە بە بابەتێك كە تائێستا خەڵك بۆ گاڵتەكردن باسی دەكەن.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 11 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟