سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

" لە پێناوی سەربەخۆییدا سەردانی هەر چوار كیشوەرەكە دەكەم"

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 تەمموز 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
كارڵس پۆگدیمۆنت، سەرۆكی پێشووی هەرێمی كەتەلۆنیای ئیسپانیا ئەمڕۆ شەممە 29ی تەمموزی 2018 ئەڵمانیای بەجێهێشت و گەڕایەوە بەلجیكا، ئەوەش دوای ئەوەی حكومەتی ئیسپانیا شكستی هێنا لە دیپۆرتكردنەوەی بۆ مەدرید و دادگاییكردنی بە تۆمەتی هەڵگەڕانەوە لە ئیسپانیا و راگەیاندنی سەربەخۆیی كەتەلۆنیا.
پۆگدیمۆنت رایگەیاند بەردەوام دەبێت لە سەردانكردنی هەموو ئەوروپا بۆ كۆكردنەوەی پشتگیری بۆ پرسی سەربەخۆیی كەتەلۆنیا.
پۆگدیمۆنت دوای سەپاندنی حكومی راستەخۆ لەسەر هەرێمی كەتەلۆنیادا دوای راگەیاندنی سەربەخۆیی یەكلایەنە، مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو بەرەو بەلجیكا هەڵات.
پۆگدیمۆنت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە برۆكسل لەگەڵ كیم تورا سەرۆكی ئێستای هەرێمی كەتەلۆنیا وتی:" ئەمە دوا وێستگەم نابێت و كۆتایی گەشتەكەم نییەن بەڵكو لە رێگەی ئەوروپاوە سەردانی هەر چوار كیشوەرەكە دەكەم بۆ بەرگریكردن لە پرسەكەمان".
25ی ئازاری رابردووو لە وێستگەیەكی سوتەمەنی لە ناوچەی شلسڤیگ هۆڵشتاین لە باكوری ئەڵمانیا پۆگدیمۆنت لە گەڕانەوەیدا بۆ بەلجیكا لە فنلەنداوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیاوە دەستگیركرا، و دادگایەكی ئەڵمانیاش سەرەتای ئەم مانگە بڕیاریدا بەوەی كە دەكرێت پۆگدیمۆنتی تەمەن 55 ساڵان رەوانەی ئیسپانیا بكرێتەوە بۆئەوەی تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دارایی گشتی و تۆمەتی هەڵگەڕانەوە و یاخیبوونی ئاراستە بكرێت.
لە چەند هەفتەی رابردوودا پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی ئیسپانیا و هەرێمی كەتەلۆنیا بەرەو باشتر چوون، پیدرۆ سانچێز سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا سەرەتای ئەم مانگە لە مەدریدی پایتەخت لەگەڵ كیم تورا سەرۆكی كەتەلۆنیا كۆبووەوە.
پۆگدیمۆنت لەو بارەیەوە رایگەیاند ئەو ماوەیەی كە سانچێز دەربارەی پرسی كەتەلۆنیا دیاریكردبوو كۆتایی هات و ئێستا كاتی كردارە نەك قسە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 11 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟