سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئێران: لە یەك مانگدا زیاتر لە هەزار و 100 بومەلەرزە رویداوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 تەمموز 2018

ئێران: لە یەك مانگدا زیاتر لە هەزار و 100 بومەلەرزە رویداوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
لەماوەی نێوان 22ی ئایارەوە بۆ 21ی حوزەیران، لە سەرتاسەری ئێراندا (هەزار و 130) بومەلەرزە رویداوە.
بە گوێرەی راپۆرتی مانگانەی ناوەندی تۆماركردنی بومەلەرزەی ئێران كە ئاژانسی فارس بڵاویكردەوە، بەهێزترین بومەلەرزەی ئەو ماوەیە لە ناوچەی (راوەر)ی پارێزگای كرمان بووە كە رۆژی 13ی حوزەیران رویداوە و  گوڕەكەی گەیشتوەتە (5) پلە بە پێوەری رێختەر.
هەر لە ماوەی ئەو مانگەدا 17 بومەلەرزە تۆماركراون كە گوڕەكەیان گەیشتوەتە (4) پلە.
ئەمە لەكاتێكدایە هەر سێ پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان و كرمان و هورمزگان لەماوەی 24ی كاتژمێری رابردودا (41) جار بومەلەرزەیان بەخۆوە بینیوە.
دوێنێ دوو بومەلەرزەیەك بە گوڕی (5.7) پلە و (5.9) پلە هەردوو پارێزگای كرماشان و هورمزگانی هەژاند، هاوكات لە پارێزگای كرماشان زیاتر (50) بومەلەرزەی تر بە گوڕی جیاواز تۆماركرا، سیان لەو بومەلەرزانە گوڕەكەیان لە (3) پلە بەرزتر بوو.
نەخشەی بومەلەرزەكانی ئێران:

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 9 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 10 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان