سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

توێژینەوەیەك مشتومڕی چۆنیەتی مردنی هیتلەر یەكلادەكاتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 تەمموز 2018

توێژینەوەیەك مشتومڕی چۆنیەتی مردنی هیتلەر یەكلادەكاتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
سایتی " تایمز لایف" رایگەیاند ئەدۆڵف هیتلەر سەركردەی ئەڵمانیای نازی ساڵی 1945 لە بەرلین مردووە، ئەوەش بە گوێرەی توێژینەوەی چەند توێژەرێكی فەرەنسی كە چەند بەشێك لە ددانی هیتلەریان دەستكەوتووە.
پرۆفیسۆر فیلیپ شارلی لەو بارەیەوە جەختیكردەوە ئەو توێژینەوەیەی كە لەسەر ددانی هیتلەر كراوە سەلماندویەتی ساڵی 1945 خۆی كوشتووە و وتیشی:" ئیتر لە ئێستاوە هیچ گومانیك دەربارەی ئەوە نییە".
راشیگەیاند لە ماوەی نێوان ئازار و حوزەیرانی 2017دا رێگە بە تیمێكی لە توێژەران دراوە بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1946ەوە ئێسكی هیتلەر بپشكنن.
رونیشیكردەوە:" ئێستا دەتوانین هەموو گریمانانەی باس لە هیتلەر دەكەن وەلابنێین، بە تایبەتی ئەوەی باس لە هەڵاتنی بۆ ئەرژەنتین دەكات لە ژێردەریاییەكدا و خۆحەشاردانی لە بنكەیەكی ئاسمانی ئەو وڵاتە".
ئەو پرۆفیسۆرە  فەرەنسییە وتیشی تیمەكەیان لە پشكنینی ددانی هیلتەردا هیچ شوێنەوارێكی گۆشتیان نەدۆزیوەتەوە و ئەوەش دەیسەلمێنێت كە ئەو دیكتاتۆرە  گۆشتخۆر نەبووە.
شارلی لەگەڵ چوار زانای تردا توێژینەوەكەیان لەسەر هیتلەر كردووە  لە " گۆڤاری ئەوروپا بۆ پزیشكی هەناویی" بڵاویانكردوەتەوە دوانیویشیانە تەماشای ئێسكی كەللەسەری هیتلەر بكەن و كونێكیان لە بەشی لای چەپیدا بینوە و ئەوەش دەیسەلمێنێت كە لە هیتلەر فیشەكێكی لەسەری داوە و خۆی كوشتووە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 9 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟