سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەردۆغان دەسەڵاتەكانی بە چەند بڕیارێكی نوێ پتەوتر دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 تەمموز 2018

ئەردۆغان دەسەڵاتەكانی بە چەند بڕیارێكی نوێ پتەوتر دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
لە یەكەم رۆژی دوای سوێندخواردنی دەستوری و راگەیاندنی كابینەی نوێی حكومەتەكەی، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا چەند بڕیارێكی بۆ پتەوتكردنی دەسەڵاتی لە بواری دەسەڵاتی جێبەجێكردندا دەركرد كە خۆی سیستمی بانكەكان و سیستمی سەرۆكایەتی نوێ و چۆنیەتی دامەزرانی لێپرسراواندا دەبینێتەوە.
ئەردۆغان دەسەڵاتی دیاریكردنی بانكی ناوەندیی و جێگرەكانی و ئەندامانی لیژنەی سیاسەتە داراییەكانی بۆ چوار ساڵی داهاتوو بەخۆی بەخشیوە.
رۆژنامەی رەسمی توركیا ئەمڕۆ سێشەممە مەرسومێكی سەرۆكایەتی بڵاوكردەوە كە تێیدا بڕیاردراوە كە لەكاتی ئامادەنەبوونی سەرۆك كۆماردا لەبەر هەر هۆكارێك، بەتەمەنترین جێگرن پۆستی سەرۆك كۆمار بە وەكالەت بەڕێوەدەبات، تاهەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ وڵات.
هەروەها ئەردۆغان مەرسومێكی نوێی دەركردووە بۆ دانانی فەریقی یەكەم یاشار گولەر بە سوپاسالاری توركیا لە جێگەی خولوسی ئاكار كە لە كابینەی نوێی حكومەتدا پۆستی وەزارەتی دەرەوەی رادەستكراوە.
هاوكات  ئەردۆغان فەریقی یەكەم ئومیت دوندار بە فەرماندەی هێزەی پیادەی زەمینی و فەریق مەتین گۆراك بە سەرۆكی دووەمی ئەركانی گشتی سوپای توركیا دامەزراند.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە