سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەردۆغان پۆستی وەزارەتی دارایی رادەستی زاواكەی كرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 تەمموز 2018

ئەردۆغان پۆستی وەزارەتی دارایی رادەستی زاواكەی كرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


( درەو میدیا):
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، بۆ خولێكی پێنج ساڵی لە سایەتی سیستمی سەرۆكایەتیدا سوێندی دەستوریی خوارد و كابینەی نوێی حكومەتی راگەیاند كە خودی خۆی سەرۆكایەتی دەكات و لە 16 وەزیر و یەك جێگری سەرۆك كۆمار پێكدێت.
لە كابینەی نوێی حكومەتدا ئەردۆغان، مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوە و سولەیمان سۆیلۆی وەزیری ناوخۆی لە پۆستەكانیاندا دانایەوە.
هەروەها ئەردۆغان بەرات ئاڵبایراكی زاوای و وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەكانی كابینەی پێشووی لەم كابینەیەشدا دانایەوە و پۆستی وەزارەتی دارایی و ئابوری پێبەخشی.

هەروەها ئەردۆغان پۆستی وەزارەتی بەرگری بە ژەنەراڵ خۆلوسی ئاکار سوپاسالار بەخشی، کە رۆڵی بەرچاوی هەبوو لە شکستپێهێنانی کودەتاکەی تەمموزی رابردوو.

كابینەی نوێی حكومەتی توركیا:

رەجەب تەیب ئەردۆغان: سەرۆك كۆمار

فوئاد ئۆكتای: یاریدەدەری سەرۆك كۆمار

مەولود چاوشئۆغڵو : وەزیری دەرەوە

بەرات ئاڵبایراك : وەزیری دارایی و ئابوری

سولەیمان سۆیلۆ: وەزیری ناوخۆ

عەبدوحەمید گوڵ : وەزیری داد

خوڵوسی ئاكار: وەزیری بەرگری

فاتیح دونماز: وەزیر وزە و سەرچاوە سروشتییەكان

موردا كوروم: وەزیری ژینگە و پەرەپێدانی تەلاسازی

زیا‌و سەلجوق: وەزیری پەروەردە

محەمە قەسابئۆغڵۆ: وەزیری وەرزش و لاوان

بەكرباك دەمیرلی: وەزیری كشتوكاڵ و دارستانەكان

فەخرەدین قۆجە: وەزیری تەندروستی

زەهرا زمرود سەلجوق: وەزیری كارو و خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتی و خێزانی

محەمەدئ ئەرسۆی: وەزیری رۆشنبیری و گەشتیاری

مستەفا وەرانك: وەزیری پیشەسازی و تەكنۆلۆژیا

روخسار بەكجان : وەزیری بازرگانی

جاهید توران: وەزیری گواستنەوە و ژێرخان

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 9 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟