سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەمویان كوردن.. هەشت كەس لەسێدارەدران

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 تەمموز 2018

هەمویان كوردن.. هەشت كەس لەسێدارەدران

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
بەیانی ئەمڕۆ بە تاوانی هاوكاریكردنی رێكخراوی "داعش"، دەسەڵاتدارانی ئێران حوكمی لەسێدارەدان بەسەر (8) كەسدا جێبەجێ كرد.
بەپێی راگەیەندراوی دادگای تاران، ئەو (8) كەسە بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەڕووی دارایی و چەكەوە یارمەتی چەكدارانی داعشیان داوە لە هێرشكردن بۆسەر بینای پەرلەمانی ئێران و مەزارگەی ئیمام خومەینی.
ئەو (8) كەسە بەهاری ئەمساڵ لە ژوری 15ی دادگای شۆڕش لە تاران بە سەرۆكایەتی ئەبولقاسم سەڵەواتی، حوكمی لەسێدارەدانیان بۆ دەركرا.
رۆژی 7ی حوزەیرانی رابردوو لە یەك رۆژدا ژمارەیەك چەكدار هێرشیانكردەسەر بینای پەرلەمانی ئێران لە تارانی پایتەخت و مەزارگەی ئیمام خومەینی، لەو هێرشانەدا 17 كەس كوژران.
لە سێدارەدراوەكان كوردن و خەڵكی سنوری پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستانن.
میدیای ئێران بەمشێوەیە ناو و تاوانی لەسێدارەدراوەكانی بڵاوكردەوە: 
1- سلێمان موزەفەری: ساڵی 2015 لە ئێران چوەتەدەرەوە و بوەتە ئەندامی رێكخراوی "داعش"، ساڵی 2017 گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و بەناوێكی خوزراوەوە لە شاری كرماشان نیشتەجێ بووە.
2- ئیسماعیل سۆفی: برای فەرەیدون سۆفی یەكێك لە چەكدارانی رێكخراوی "داعش"ە كە لە هێرشەكەی بینای پەرلەماندا لە تاران كوژرا، زانیاری لەبارەی خاڵە سنورییەكان بە یەكدارانی داعش داوە و شوێنی مانەوەی بۆ دابین كردوون.
3- رەحمان بهروز: تاوانباركراوە بەوەی بەیعەتی بە "كەتائیبی كوردستان" كردووە و یارمەتی هێرشی چەكدارانی داعشی داوە بۆسەر بینای پەرلەمانی ئێران و چەك و تەقەمەنی بۆ چەكدارەكان ئامادە كردووە.
4- سەید ماجید مورتەزایی: ساڵی 2015 بەیعەتی بە یەكێك لەسەركردەكانی داعش كردووە و خۆكوژەكانی بۆ هێرشەكەی تاران ئامادەكردووە.
5- سیروس عەزیزی: بەیعەتی بە رێكخراوی داعش كردووە و بەشێوەیەكی بەردەوام بەشداری كۆبونەوەكانی ئەو رێكخراوەی كردووە لە شاری پاوە (رۆژهەڵاتی كوردستان).
6- ئەیوب ئیسماعیلی: كەسی باوەڕپێكراوی داعش بووە و بە ئۆتۆمبیلەكەی خۆی چەكدارەكانی لە سنورەوە گواستوەتەوە بۆ شاری سەرپێڵی زەهاو.
7- خەسرەو رەمەزانی میرئەحمەدی: ئەندامێكی دێرینی "كەتائیبی كوردستان" ە و شوێنی مانەوەی بۆ چەكدارانی داعش ئامادەكردووە و لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر گواستونیەتەوە.
8- عوسمان بهروز: برای رەحمان بهروزە، چەكی لە عێراقەوە گواستوەتەوە بۆ چەكدرانی داعش لەناو ئێران.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 8 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟