سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

داعش كوژرانی كوڕێكی ئەبوبەكر بەغدادیی راگەیاند

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تەمموز 2018

داعش كوژرانی كوڕێكی ئەبوبەكر بەغدادیی راگەیاند

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
رێكخراوی داعش كوژرانی كوڕێكی ئەبوبەكر بەغدادیی سەرۆكی رێكخراوەكەی لە شاری حمسی سوریا راگەیاند.
ئاژانسی " ئەعماق" ی سەر بە داعش لە تێلیگرام هەواڵی كوژرانەی كوڕەكەی ئەبوبەكر بەغدادیی بڵاكردەوە و بە ناونیشانی " كاروانی شەهیدان" ئاژانسەكە لەسەر زاری والی ویلایەتی حمسی رێكخراوەكە رایگەیاند " حوزەیفە بەدری" كوڕی ئەبوبكر بەغدادی لە وێستگەی حەرای حمس كوژراوە.
هەروەها ئاژانسەكە وێنەیەكی كوڕەكەی ئەبوبەكر بەغدادیشی بڵاوكردەوە كە جلی ئەفغانی لە بەردایە و كڵاشینكۆفێكە بە دەستەوەیە.
هەرچەندە رێكخراوی داعش لەمدواییانەدا لە عێراق و سوریا رووبەڕووی شكست بوەتەوە، بەڵام هێشتا چارەنوسی ئەبوبەكر بەغدادی نادیارە و ئەفسەرێكی هەواڵگری عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند دەزگاكەیان شوێنی بەغدادیی دیاریكردووە و بەمزوانە هێرشیدەكەنەسەر.
تا ئێستا چەندین جار هەواڵی كوژرانی سەرۆكی رێكخراوی داعش بڵاوكراوەتەوە، بەڵام بە تەواوەتی كوژرانی نەسەلمێنراوە واشنتۆن بڕی 25 ملیۆن دۆلاری وەك خەڵات دیاریكردووە بۆ هەر كەسێك شوێنەكەی ئاشكرا دەكات یان دەیكوژێت.
گریمانە دەكرێت كە بەغدادیی لە ژنی یەكەمی چوار منداڵ و لە ژنی دووەمیشی كوڕێكی هەبێت.
سەرچاوە: رۆیتەرز، فرانس پرێس

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە