سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دووشەممە سیستمی سەرۆكایەتی توركیا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تەمموز 2018

دووشەممە سیستمی سەرۆكایەتی توركیا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
رۆژی دووشەممەی داهاتوو نۆی تەمموز بە فەرمی سیستمی سەرۆكایەتی لە توركیا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بە گوێرەی میدیاكانی توركیا، رۆژی دووشەممە كاتژمێر 16:00 بە كاتی ناوخۆی توركیا مەراسیمی سوێندخواردنی دەستوری لە پەرلەمانی توركیا بەڕێوەدەچێت و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمار لە بەردەم پەرلەماندا سوێندی دەستوری دەخوات و پاشان لە كۆمەڵگەی سەرۆكایەتی لە ئەنكەرەی پایتەخت مەراسیمێك بۆ دەستپێكردنی جێبەجێكردنی سیستمی سەرۆكایەتی رێكدەخرێت.

هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە رۆژنامەی فەرمیی توركیا مەرسومێكی تایبەتی بۆ یاسای ژمارەی "477 " بڵاوكردەوە كە چەند هەموارێكی تایبەت بە سیستمی سەرۆكایەتی  لە خۆگرتووە.
بە گوێرەی مەرسومەكە و بە حوكمی یاسا دەسەڵاتەكانی سەرۆك وەزیران كە لە چەند یاسایەكدا هاتوون، دەدرێنە سەرۆكی وڵات، دوای جێبەجێكردنی سیستمی سەرۆكایەتی كە پۆستی سەرۆك وەزیران هەڵوەشێندراوەتەوە.

 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 9 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 10 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان