هەواڵ
دزێکی بەناوبانگ لە زیندانێكی پاریس بە هێلیكۆپتەر هەڵات
بڵاوکراوەتەوە لە : 1 تەمموز 2018
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
بڵاوکراوەتەوە لە : 1 تەمموز 2018
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
(درەو میدیا):
دەسەڵاتدارانی فەرەنسا رایانگەیاند دزی بەناوبانگ " رەزوان فاید" بە هێلیكۆپتەرێك لە گرتوخانەیەكی پاریسی پایتەخت هەڵاتووە.
بە گوێرەی هەواڵێکی سایتی " بی بی سی " سێ لە هاوكارەكانی فاید كە چەكیان پێبووە بە هێلیكۆپتەرێك لە گۆڕەپانی زیندانی " سین ئەی مارن" نیشتونەتەوە و فایدیان رزگاركردووە.
رەزوان فاید یەكێكە لە تاوانبارە بەناوبانگەكان لە فەرەنسا و بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەند تاوانێكی دزیكردن بە زەبری چەك سزای 25 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرابوو.
ئەمە یەكەمجار نییە كە فاید لە زینداندا هەڵبێت و ساڵی 2013ش دوای نیو كاتژمێر لە گەیشتنی بە گرتوخانەیەكی باكوری فەرەنسا، دوای بەبارمتەگرتنی چوار بەرپرسی گرتوخانەكە و بەكارهێنانیان وەك پەرژینی مرۆیی و شكاندنی ژمارەیەك دەرگای گرتوخانەكە هەڵات.