سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

بەمزوانە دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پوتن كۆدەبنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 حوزەیران 2018

بەمزوانە دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پوتن كۆدەبنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
مۆسكۆ و واشنتۆن رێككەوتن لەسەر ئەوەی سەرۆكی هەردوو وڵات، ڤلادیمێر پوتن و دۆناڵد ترەمپ لە وڵاتی سێیەم كۆببنەوە.
ئەم كۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پوتن، دوای كۆبوونەوەی ڤلادمێر پۆتن سەرۆكی روسیا و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا جۆن بۆڵتۆن لە مۆسكۆ راگەیەندرا.
ترەمپ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند دوای كۆبوونەوەی لوتكەی ناتۆ لە برۆكسل مانگی داهاتوو چاوی بە پوتن دەكەوێت و ئاماژەیبەوەشدل كە كۆبوونەوەكە لە هێلسنكی پایتەختی فینلەندا بەڕێوەدەچێت.
ترەمپ ئاشكراشیكرد كە لە كۆبوونەوەكەیدا جەنگی سوریا و دۆخی ئۆكرانیا لەگەڵ هاوتا روسییەكەی تاوتوێدەكات.
دواهەمین كۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پوتن لە پەراوێزی كۆبوونەكەی لوتكەی " ئاسیان"  لە تشرینی دووەمی رابردوو  لە ڤێتنام بەڕێوەچوو.
دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی روسیا جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  وتی ترەمپ لە چەند هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ پوتن كۆدەبێتەوە و وتیشی هەردوو سەرۆك دەیانەوێت كۆبوونەوەكە بكەنە هەلێك بۆ باشكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
پوتنیش رایگەیاند كۆبوونەوەی لەگەڵ بۆڵتۆن هیوای بە گەیشتن بە دەستپێكردنەوەی تەواوەتی پەیوەندییەكانی روسیای لەگەڵ ئەمریكا بەرزكردەوە و رونیشیكردەوە كە پەیوەندییەكانی مۆسكۆ و واشنتۆن لە باشترین دۆخدا نیە.

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٢١ حوزەیران ٢٠٢٦

یەكێتی: تەنازول ناكەین نیوەی حكومەتمان دەوێت

null
٢١ حوزەیران ٢٠٢٦

سەبارەت بە ئەخلاق: ئایا لە دەرەوەی دیندا ئەخلاق هەیە؟

null
٢٠ حوزەیران ٢٠٢٦

رێژەی جیابوونەوە لە هەرێمی كوردستان 28% زیادیكردووە