سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

لایەنەكانی باشووری سودان لە خەرتووم ریككەوتنێكیان بۆ ئاشتی ئیمزاكرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 حوزەیران 2018

لایەنەكانی باشووری سودان لە خەرتووم ریككەوتنێكیان بۆ ئاشتی ئیمزاكرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
لایەنە ناكۆكەكانی باشووری سودان ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی حوەزیران لە خەرتوومی پایتەختی سودان رێككەوتنێكیان بۆ ئاشتی ئیمزاكرد.
ئەلدەردیری محەمەد ئەحمەد وەزیری دەرەوەی سودان رایگەیاند رێككەوتنەكە كە دوای 72 كاتژمێر لە ئیمزاكردنی دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە ئاگربەست و كردنەوەی رێگا و دەروازەكان بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان و ئازادكردنی دیلەكان و كۆكردنەوەی چەك و كردنی هێزەكانی حكومەت بە هێزی نیشتمانی لە خۆدەگرێت.
وتیشی :" دوای 120 رۆژ لە ئیمزاكردنی رێككەوتنەكە حكومەتێكی ئینتیقالی پێكدەهێنرێت".
باشووری سودان دوای چەندین ساڵ شەڕ و پێكدادان لە سودان جیابوەوە و ساڵی 2011 سەربەخۆیی وەرگرت، بەڵام لە 2013ەوە شەڕی ناوخۆ لەو وڵاتە نوێیە دەستیپێكردووە و هەزاران كەس بوونەتە قوربانیی.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 6 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟