سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

خراپ مامەڵەی لەگەڵ گەشتیارێكدا كرد و مۆڵەتی کارکردنی لێوەرگیرایەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 حوزەیران 2018

خراپ مامەڵەی لەگەڵ گەشتیارێكدا كرد و مۆڵەتی کارکردنی لێوەرگیرایەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
سەرۆكی سەندیكای شۆفێرانی تاكسی ئیستانبوڵ ئەیوب ئاقسۆ رایگەیاند، شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ مۆڵەتی شۆفێری خاوەن تاكسییەكی هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەوەی هەفتەی رابردوو رەفتاری نەشیاوی لەگەڵ گەشتیارێكی ژندا كردووە لە ناوچەی نیشان تاشی ئیستانبوڵ.
ئاقسۆ وتیشی سەندیكا ئەو شۆفێرەی دەركرد و بڕیاریدا كاركردنی لێ قەدەغەبكرێت و ئاماژەیبەوەشدا سەندیكاكە بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ پرۆژەیەكی هاوبەشیان بۆ بەدواداچوونتی سیستمی گواستنەوەی گشتی دەستپێكردووە بۆئەوەی ئەو پێشێلكاریانە كەمبكرێنەوە كە لە بەرامبەر هاوڵاتیاندا دەكرێن لە دەزگاكانی گواستنەوەی گشتیدا.

ئاماژەیبەوەشدا كە ئەگەر شۆفێرەكە 100 خاڵی لە پێشێلكاریی و سكاڵا بەدەستهێنا لە سەندیكا دەردەكرێت و بە تەواوەتی رێگەی كاركردنی لێ قەدەغەدەكرێت.
كۆتایی 2017ش دادگای تاونەكانی ئیستانبوڵ سزای ساڵێك و سێ‌ مانگ زیندانیكردنی بەسەر شۆفێرێكی تاكسیدا سەپاند بەهۆی ئەوەی فێڵی لە گەشتیارێكی سعودیە كردبووە.
.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە