سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

خەرتووم دوو لایەنە ناكۆكەی باشووری سودان كۆدەكاتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 حوزەیران 2018

خەرتووم دوو لایەنە ناكۆكەی باشووری سودان كۆدەكاتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئامادەكردنی: نامیق رەسوڵ
لەسەر داوای عومەر حەسەن بەشیر سەرۆكی سودان، سەلڤاكێر میاردیت سەرۆكی باشووری سودان و ریاك مشار سەركردەی ئۆپۆزسیۆن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان و كۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە لە خەرتووم كۆدەبنەوە.
باشووری سودان  كە بە سامانی سروشتی و بە تایبەتی نەوت دەوڵەمەندە دوای چەندین ساڵ لە شەڕ و كاولكاری و خوێنڕشتن 2011 لە سودان جیابووەوە و سەربەخۆیی وەرگرت، بەڵام دوو ساڵ دوای ئەو هەنگاوە لە ساڵی 2013ەوە شەڕی ناوخۆ لەو دەوڵەتە نوێیەدا بەرپابوو، بووە هۆی كوژرانی دەیان هەزار كەس و ئاوارەبوونی  چەندین ملیۆن كەس.
ئێستا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان سەلڤاكێر و مشار دوو سەركردەی باشووری سودان گەیشتونەتە خەرتوومی پایتەخت سودان، ئەو وڵاتە بە ویستی خۆیان و قوربانیدانی زۆر لێی جیابوونەوە، بۆئەوەی كۆتایی بە ناكۆكییەكانیان بهێنن، بەڵام لێدوانەكانیان هیچ ئاماژەیەكی وای تێدا بەدیناكرێت بۆ سازشكردن و گەیشتن بە چارەسەر.
سەلڤاكێر سەرۆكی باشووری سودان لەكاتی گەیشتنی بە خەرتووم وتی:" بە عەقڵێكی كراوەوە هاتووم بۆ ئەم كۆبوونەوەیە، هیوادارم ریك مشاری برام هەمان شتی كردبێت، بە پێویستی دەزانم ئەم جەنگە ناپێویستە بوەستێت، هیوادارم دكتۆر ریك مشاریش بۆچوونی وابێت."
سەلڤاكێر راشیگەیاند هێشتا ناكۆكی لەسەر پرۆسەكانی دابەشكردنی دەسەڵات و كاروباری ئەمنیی بەردەوامە، ئەوەش بەواتای ئەوە دێت هێشتا ناكۆكی لەسەر نوێنەرایەتی ئۆپۆزسیۆن لە حكومەتی باشووری سودان و تێكەڵكردنی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن بە هێزەحكومییەكان چارەسەر نەكراوە و بەردەوامە.
لایخۆشیەوەر ریاك مشار سەركردەی ئۆپۆزسیۆن  لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی:" بۆ ئاشتی هاتوین بۆ خەرتووم". بەڵام مشار وتیشی بانگهێشتكردنەكەی دواكەوتووە بەبێ‌ ئەوەی هیچ وردەكارییەك ئاشكرابكات.
ساڵی 2013 دوو ساڵ دوای سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە سودان، شەڕ لەسەر دەسەڵات لە نێوان لایەنەكانی باشووری سودانی دەوڵەمەند بە نەوت هەڵگیرسا و قوربانی زۆری لێكەوتوەتەوە ئەو وڵاتەی دووچاری قەیرانێكی ئابوویی سەخت و دژوار كردووە.
 ئێستا عومەر حەسەن بەشیر سەرۆكی سودان، بانگهێشتی هەردوو سەركردەە ناكۆكەی باشووری سودانی كردووە بۆئەوەی لە خەرتوومەوە ئاشتی بۆ باشووری سودان بگەڕێنرێتەوە.
سەرچاوە: ئاژانسەكانی هەواڵ
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 6 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟