سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ئینجە دانینا بە شكستهێنانی بەرامبەر ئەردۆغان

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 حوزەیران 2018

ئینجە دانینا بە شكستهێنانی بەرامبەر ئەردۆغان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
موحەڕەم ئینجە كاندیدی پارتی گەلی كۆماری " جەهەپە" بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا دانیشنا بە شكستهێنان بەرامبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی " ئاكەپە" و لە پەیامێكدا وتی:" تۆ سەرۆكی هەموومان بە و هەموان لە باوەشبگرە و منیش ئەگەر هەڵبژێدرامایە ئەوەم دەكرد."
ئینجە جەختیشیكردوەتەوە بەو ئەنجامانە قایلەكە لەلایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە راگەیەنراوە و وتی:" ئەو ئەنجامانەی كە نوێنەرەكانمان لە بنكەكانی دەنگداندا كۆیانكردوونەتەوە جیاوازنین لەگەڵ ئەوانەی راگەیەنران."
ئینجە لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا روونیشیكردوەتەوە كە پیرۆزبایی لە ئەردۆغان نەكردووە، بەڵام دەیكات.
بە گوێرەی ئەو ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا ئەردۆغان 52.55%، و موحەڕەم ئینجە 30.67%ی دەنگی دەنگدەرانیان بەدەستهێناوە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
پێش 16 کاتژمێر

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

null
٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە