سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بەگوێرەی (10) ڕاپرسی نوێ‌ ئەردۆغان لە(8)یان دۆڕاندویەتی 

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 نیسان 2023

بەگوێرەی (10) ڕاپرسی نوێ‌ ئەردۆغان لە(8)یان دۆڕاندویەتی 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو:
بەگوێرەی (10) ڕاپرسی نوێ‌, كە لەم مانگەدا لەلایەن (10) كۆمپانیای بواری ڕاپرسی لەتوركیا ئەنجامدراوە, لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كە بڕیاڕە ڕۆژی (14)ی ئایاری داهاتوو بەڕێوەبچێت, كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ كاندیدی هاوپەیمانی میللەت لە(8)ڕاپرسیاندا لەپێش ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوەیە, لەدوو ڕاپرسیشیاندا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی هاوپەیمانی كۆمار لەپێش قڵیچدار ئۆغلۆوەیە, هاوكات بەگوێرەی ئەنجامی (8) ڕاپرسیان هەڵبژاردن دەچێتە خولی دووەم, دوو ڕاپرسیەكەی تریش دەریخستووە هەڵبژاردن لەخولی یەكەمدا یەكلایدەكرێتەوە.
بەوپێیەش ئەنجامی مامناوەندی (10)ڕاپرسیەكە كە هەریەك لە كۆمپانیاكانی (Metropoll و Gezici و ORC و ALF و Optimar و SONAR و MAK و Aksoy و AR-G و Yoyelem)لەمانگی نیساندا ئەنجامیانداوە, كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ لەپێشەوەیە بەڵام ناتوانێت 50% دەنگەكان تێپەڕنێت.
* ئەنجامی تێكڕای مامناوەندی(10)ڕاپرسیەكە بەمشێوەیەیە:
•    كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ (47.5٪) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.
•    ڕەجەب تەیب ئەردۆغان (44.4٪) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.
•    موحەرەم ئینجە سەرۆكی پارتی نیشتمان (6٪) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.
•    سەنان ئۆغان كاندیدی هاوپەیمانی ئەتا (2.2%) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.

ئەنجامی ڕاپرسیەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كە لەمانگی نیساندا ئەنجامدراوە:

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

پێنج ساڵی جەنگ: زیانە گیانی و ئابوورییەکانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا