سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەڵبژاردنی توركیا: راپرسییەكان چی دەڵێن؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 حوزەیران 2018

هەڵبژاردنی توركیا: راپرسییەكان چی دەڵێن؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
سبەی لە ناوخۆی توركیا و باكوری كوردستان، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی و سەرۆكایەتی توركیا دەستپێدەكات و نزیكەی 56 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە.
بە گوێرەی نوێترین راپرسی رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدنی پارتی داد و گەشەپێدان " ئاكەپە" بۆ سەرۆكایەتی توركیا پلەی یەكەم بەدەستدەهێنێت، بەڵام لە كۆی 10 راپرسی ئەردۆغان تەنها سێ‌ راپرسی ئاماژەی بەوەداوە كە ئەردۆغان رێژەی 50%ی دەنگەكان تێدەپەڕێنێت.
بە گوێرەی راپرسی " فۆرسایت" ئەردۆغان 50.8%ی دەنگەكان و راپرسی " ماك" 51.5% و راپرسی " ئۆ ئاڕ سی" 53.4%ی دەنگەكان بەدەستدەهێنێت. ئەوەش پێچەوانەی ئەو گەشبینییەیە ككە بەرپرسانی ئاكەپە نیشانی دەدەن.
موحەڕەم ئینجە
بەڵام سەبارەت بە كاندیدی پارتی گەلی كۆماریی " جەهەپە" موحەڕەم ئینجە  لە كۆی 10 راپرسیی لە 8 راپرسیدا پێشبینیكراوە رێژەی زیاتر لە 25%ی دەنگەكان بەدەستبهێنێت، بەرزترین رێژەی راپرسی دامەزراوەی میدیارە كە ئینجە پێشبینیكردووە 29.9 % بەدەستبهێنێت و نزمترین ئاستیش لە راپرسی دامەزراوەی " ئۆ ئاڕ سی" دا بەدەستیهێناوە كە رێژەی 23.8%ی دەنگەكانە.
میراڵ ئەكشینار
لە نوێترین 10 راپرسیدا میراڵ ئەكشینار كاندیدی " ئیی پارتی" بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە بەرزترین ئاستدا رێژەی 21.2%ی بەدەستهێناوە و لە نزمترینیشدا 8%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
دەمیرتاش و كورد
سەلاحەدین دەمیرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گەلان" هەدەپە" بۆ سەرۆكایەتی توركیا، لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی  2014دا كێبركێی ئەردۆغانی كرد و 9.8%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش كە ناوبراو لە زیندانەوە خۆی كاندیدكردووە و وەك كاندیدەكانی تر چانسی بانگەشەی پێنەدراوە، بە گوێرەی راپرسییەكان 9.3 % بەدەستهێناوە.
بەشداریكردنی دەمیرتاش لەم هەڵبژاردنەدا تەنها بۆ تۆماركردنی هەڵوێستە، بەڵاك ئەگەر بتوانێت دەنگی ئەو كوردانە رابكێشێت كە لایەنگری ئاكەپەن ئەوا دەتوانێت لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكەدا گورزێكی توند لە ئەردۆغان بدات.
دەربارەی ئەنجامی راپرسییەكان دەربارەی كاندیدی پارتی سەعادەت تەمەل كەرەموڵا ئۆغڵو زۆر جیاوازن،  لە راپرسییەكەدا رێژەی 3%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە كە ئەمەش رێژەیەكی گەورەیە بۆ كاندیدی پارتێكی پارێزگار.
سەرچاوە: مۆنتی كارلۆ

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 4 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟