سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

رێگە بە پەرلەمانتارێكی ئەڵمانیا نادرێت چاودێری هەڵبژاردنی توركیا بكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 حوزەیران 2018

رێگە بە پەرلەمانتارێكی ئەڵمانیا نادرێت چاودێری هەڵبژاردنی توركیا بكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
توركیا رێگە بە ئەندریە هۆنكۆ پەرلەمانتاری چەپی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا نادات بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی و سەرۆكایەتی توركیا لەگەڵ تیمێكی رێكخراوی ئاسایش و هاوكاری ئەوروپا بچێتە توركیا.
ئەندریە هۆنكۆ لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵەكانی ئەڵمانیا رایگەیاند باڵیۆزی توركیا لە رێكخراوەكە لە ڤیەننا ئاگاداریكردوەتەوە كە ئەنكەرە قایل نەبووە بچێتە ناو ئەو وڵاتەوە، ئاشكراشیكرد هێشتا دەسەڵاتداراتی ئەڵمانیا بە رەسمی لەو بڕیارە ئاگادارنەكراونەتەوە.
هۆنكۆ یەكێك بووە لە و چاودێرانەی لە راپرسییەكەی نیسانی ساڵی رابردوو بۆ هەمواری دەستوری توركیا بەشداریكردووە و ئەوكات رەخنەی لەو پرۆسەیە گرت و رایگەیاند مەرجەكانی دیموكراتیی و دادپەروەریی تێدانەبووە.
حكومەتی توركیا ئەو پەرلەمانتارەی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا بە هاوسۆزی بۆ پەكەكە تۆمەتباردەكات و گومانی لە بێ لایەنی بوونی هەیە و وەزیری دەرەوەی توركیا لە ماوەی رابردوودا وێنەكەی ئەو پەرلەمانتارەی بڵاوكردەوە كە لە پشتییەوە ئاڵای پەكەكە هەبوو.
لەو بارەیەوە هۆنكۆ تۆمەتەكانی حكومەتی توركیای رەتكردەوە وتی:" مایەی گاڵتەجارییە كە حكومەتی توركیا بە شێوەیەك رەفتاردەكات كە من وەك چاودێرێكی رێكخراوی ئاسایش و هاوكاری ئەوروپا دەچمە توركیا و بانگەشە بۆ پەكەكە دەكەن، ئەوە دەمارگیری حكومەتی توركیا سەبارەت بە هەڵبژاردنەكان نیشاندەدات".

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 4 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟