سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

"ئەردۆغان هەڵبژاردن دووبارەدەكاتەوە ئەگەر زۆرینە بەدەستنەهێنێت"

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 حوزەیران 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی توركیا" مەهەپە" رایدەگەیەنێت ئەگەر لە هەڵبژاردنی 24ی حوزەیراندا هاوپەیمانێتییەكەیان لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان " ئاكەپە" زۆرینەی پەرلەمانیی لەدەستبدات، ئەوا هەڵبژاردن دووبارەدەكرێتەوە.
بڕیارە 24ی مانگ هەڵبژاردنی پێشوەختی سەرۆكایەتیی و پەرلەمانیی توركیا بەڕێوەبچێت و دوای هەڵبژاردنەكەش سیستمی سەرۆكایەتی لە توركیا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە ساڵی رابردوو لە ریفراندۆمێكدا پەسەندكرا.
بە گوێرەی نوێترین راپرسی هاوپەیمانێتی " ئەردۆغان- باخچەلی" لە هەڵبژاردنی 24ی مانگدا ناتوانێت زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستبهێنێت و ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیش لە خولی یەكەمدا بۆ ئەردۆغان یەكلایی نابێتەوە.
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی " ئێن تی ڤی " توركیی رایگەیاند ریفراندۆمەكە دەسەڵاتی ئەوەی بە سەرۆك یان سەرۆكی پەرلەمان بەخشیوە كە داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت بكەن، ئەگەر رووداوێك روویدا یان گرفتێك بێتە پێشەوە، بۆ نمونە ئەگەر ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتییدا سەركەوتنی بەدەستهێنا ، بەڵام حزبەكەی شكستبهێنێت لە بەدەستهێنانی زۆرینەی پەرلەمان.
باخچەلی وتیشی:" كاتێك سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمان گەیشتە خاڵێك كە نەتوانن بەیەكەوە بە سانایی كاربكەن، ئەوا تاكە رێگە بۆ دەرچوون لەوە بە گوێرەی هەمواری دەستور كە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە بۆ نمونە كە تاوتوێیدەكەن، هەڵبژاردنی پێشوەختە".
باخچەلی لە ماوەی رابردوودا رۆڵێكی سەرەكی گێڕا بۆئەوەی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی و پەرلەمانیی توركیا بۆ 24ی حوەزیران پێشبخرێت، كاتێك لە نیسانی رابردوو داوایكرد هەڵبژاردن پێشبخرێت و ئەردۆغانیش دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ باخچەلی 24ی حوەزیرانی بۆ هەردوو هەڵبژاردنەكە دیاریكرد.
بە گوێرەی هەمواری دەستوری توركیا، ژمارەی پەرلەمانتارانی خولی نوێی توركیا لە 550 پەرلەمانتارەوە دەبێت بە 600 پەرلەمانتار و بەرپرسانی ئاكەپەش لە هەوڵدان هەرچۆنێك بێت لانیكەم 300 كورسی پەرلەمانی نوێ‌ بەدەستبهێنن.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 46 خولەک

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 2 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
پێش 22 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟