سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ئەردۆغان: هەموو شتێك بكەن بۆ دەركردنی هەدەپە لە پەرلەمان

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 حوزەیران 2018

ئەردۆغان: هەموو شتێك بكەن بۆ دەركردنی هەدەپە لە پەرلەمان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا)
ئەردۆغان داوا لە بەرپرسانی حزبەكەی دەكات و فەرمانیان بەسەردا دەكات هەموو شتێك بكەن بۆئەوەی پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" لە دەرەوەی پەرلەمان بێت.
لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە بەشێك لە میدیاكانی توركیا بڵاویانكردوەتەوە ئەردۆغان دەڵێت:" ئەوەی كە دەیڵێم پێویستە لە نێوان خۆماندا بێت و بڵاونەبێتەوە، جەختدەكەمەوە لەسەر برایان و هاوڕێیانمان لە پارێزگاكانی باشووری خۆرهەڵاتی توركیا جۆرێكی جیاواز تێكۆشان و كاربكەن و هەموو شتێك بكەن كە پێویستە بۆئەوەی پارتی دیموكراتی گەلان لە دەرەوەی پەرلەمان بێت، ئەمە كارێكی گرنگە بەلای ئێمەوە."
ئەردۆغان داواش لە بەرپرسانی حزبەكەی دەكات پێداچوونەوە بە لیستی دەنگدەرانی هەدەپەدا بكەن و رێگایەكی گونجاو بۆ مامەڵەكردن لەگەڵیاندا بدۆزنەوە."
هەڵبژاردنی پەرلەمانیی و سەرۆكایەتیی توركیا رۆژی 24ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و ئەگەر پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە رێژەی 10%ی دەنگەكان بەدەستنەهێنێت، ئەوا نوێنەرایەتی لە پەرلەمان لەدەستدات و كورسییەكانی بۆ پارتەكەی ئەردۆغان دەچێت، بەڵاك بە گوێرەی چەند راپرسییەك هەدەپە رێژەی 10%ی دەنگەكان تێدەپەڕێنێت و دەچێتە پەرلەمان.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە