سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

عەلی بەشار لە هەولێرەوە رەوانەی فرانكفۆرت كرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 حوزەیران 2018

عەلی بەشار لە هەولێرەوە رەوانەی فرانكفۆرت كرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
عەلی بەشار تۆمەتبار بە ئەنجامدانی دەستدرێژی سێكسی و خنكاندنی كچێكی تەمەن 14 ساڵانی ئەڵمانیی ئێوارەی دوێنێ‌ شەممە لە فڕۆكەخانەی هەولێرەوە گەیەنرایە فڕۆكەخانەی فرانكفۆرتی ئەڵمانیا.
هۆرست سیهۆڤەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی خۆشحاڵی خۆی بە دەستگیركردن و رەوانەكردنەوەی عەلی بەشار بۆ ئەڵمانیا دەربڕی و هیوای خواست بە زوویی دادگایی بكرێت.
عەلی بەشار كە تشرینی یەكەمی 2015 لەگەڵ لێشاوی كۆچبەراندا گەیشتوەتە ئەڵمانیا،  بەوتەی پۆلیسی ئەو وڵاتە 22 و 23ی ئایاری رابردوو دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر  سوزانا فیلدمانی 14 ساڵ و پاشان خنكاندویەتی.
عەلی بەشار دوای بەجێهێشتنی ئەڵمانیا دوانیوەڕۆی هەینی لە قەزای زاخۆی هەرێمی كوردستان دەستگیركرا و سەرەڕای نەبوونی هیچ رێككەوتنێك لە نێوان عێراق و ئەڵمانیا بۆ رادەستكردنەوەی تۆمەتباران بە یەكتری ئێوارەی شەممە بە فڕۆكەیەكی كۆمپانیای لۆفتهانزا لە فڕۆكەخانەی هەولێرەوە گەیەنرایە فڕۆكەخانەی فرانكفۆرتی ئەڵمانیا.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
پێش 13 کاتژمێر

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا