سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

هۆكاری مردنی پیاوە هەواڵگرییەكەی موبارەك ئاشكراكرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 حوزەیران 2018

هۆكاری مردنی پیاوە هەواڵگرییەكەی موبارەك ئاشكراكرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
 لیوا عومەر سولەیمان، پیاوە هەواڵگرییەكەی حوسنی موبارەكی سەرۆكی پێشووی میسر ، بە نەخۆشی نەمردووە، بەڵكو لە تەقینەوەیەكدا لە سوریا كوژراوە.
لیوا عومەر سولەیمان لە ساڵی 1993 یوە سەرۆكی دەزگای هەواڵگری گشتی میسربوو، ساڵی 2011 ش وەك جێگری سەرۆكی میسر دەستنیشانكرا و هەر ئەویش لە كاتی خۆپیشاندانەكانی 2011ی بەهاری عەرەبیدا لە میسر بڕی دەستلەكاركێشانەوەی حوسنی موبارەكی لە تەلەفزیۆنی رەسمی میسرەوە بڵاوكردەوە.
19ی حوەزیرانی 2012 میدیاكانی میسر هەواڵی مردنی لیوا عومەر سولەیمانیان بڵاوكردەوە، هەرچەندە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە كە تیرۆركراوە، بەڵام سەرچاوە رەسمییەكان لە میدیاكانی ئەو وڵاتەدا رایانگەیاند لە كاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییدا بۆ دڵی لە نەخۆشخانەی " كلیڤلاند" ی ئەمریكا گیانی لەدەستداوە.
دوای زیاتر لە شەش ساڵ بەمەسەر مردنیدا،  لیوا مەحمود زاهر شارەزای بواری سەربازی و ستراتیژی میسری كە چەندین ساڵ لەگەڵ عومەر سولەیماندا كاریكردووە هۆكاری مردنەكەی ئاشكراكرد.
لیوا مەحمود زاهر لە بەرنامەی " المیزان"ی كەناڵی " Itc" میسریدا رایگەیاند لیوا عومەر سولەیمان كوژراوە و بە نەخۆشی نەمردووە وەك بڵاوكراوەتەوە.
ئەو شارەزا سەربازییەی میسر ئاشكراشیكرد لیوا عومەر سولەیمان لە بارەگانی ناوەندیی هەواڵگری سوریا لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە كاربەدەستانی هەواڵگری ژمارەیەك وڵات لە تەقینەوەیەكدا كوژراوە و خیانەتێك لەناو ناوەندەكەدا روویداوە و تەقێندراوەتەوە و عومەر سولەیمان لەو تەقینەوەیەدا كوژراوە.
زاهر روونیشیكردوەتەوە كە عومەر سولەیمان لەو كۆبوونەوەیدا سەرقاڵی دانانی چەند پلانێك بوون بۆ ناوچەكە و ئەگەر تەواوبكرایە ئەو دۆخەی ئێستا نەدەهاتە كایەوە كە ئێستا ناوچەكە بەخۆیەوە دەبینێت.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 46 خولەک

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 2 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
پێش 22 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟