سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

عەلی بەشار بۆچی سوزانای كوشت؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 حوزەیران 2018

عەلی بەشار بۆچی سوزانای كوشت؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
عەلی بەشار پەنابەرێكی عێراقی بوو داواكاری مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە رەتكرایەوە و خۆی و خێزانەكەی لە شاری دوسڵدۆرفی ئەڵمانیاوە بە فڕۆكە دێنە ئەستنبوڵ و دواتر لەوێشەوە دەگەنە فڕۆكەخانەی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.
دوای ئەوەی عەلی بەشار و خێزانەكەی ئەڵمانیایان بەجێهێشت، پۆلیسی ئەو وڵاتە رایگەیاند عەلی بەشار لە تاوانی دەستدرێژیكردن و كوشتنی  كچێكی جولەكەی تەمەن 14 ساڵان بەناوی  سوزانا ڤیڵدمان لە ڤیسبادنی خۆرئاوای ئەڵمانیا.
دوای راگەیاندنی ئەم هەواڵە لە لایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە، هۆرست سیهۆڤەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند عەلی بەشار لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە دەستگیركراوە.
تارق ئەحمەد فەرماندەی پۆلیسی دهۆك ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند عەلی بەشار كە تۆمەتبارە بە كوشتنی كچە جولەكەكەی ئەڵمانیا دەستگیركراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت 22 و 23ی ئایاری 2018 ، عەلی بەشار دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر سوزانا ڤیڵدمان و پاشان كوشتوەیەتی، بەڵام عەلی بەشار گێڕانەوەیەكی تری بۆ رووداوەكە هەیە و دەڵێت:" سوزانا هاوڕێی بووە، بەڵام شەڕە قسە و دەمەقاڵی لە نێوانیاندا دروست بووە، دوای ئەوەی سوزانا هەڕەشەی پەیوەندیكردن بە پۆلیسی لێكردووە كوشتویەتی."
روداوی كوشتنی سوزانا لە لایەن عەلی بەشاری پەنابەرەوە، لە نێوخۆی ئەڵمانیادا مشتومڕی زۆری لێكەوتوەتەوە و هەلێكی زۆری داوە بە راستڕەوە توندڕەوەكان بۆئەوەی جامی توڕەیی خۆیان بەسەر ئەنگێلا مێركڵی راوێژكاری ئەڵمانیادا بڕژێنن كە لە ساڵی 2015دا سیاسەتێكی نەرمی بەرامبەر بە هاتنی كۆچبەران پیادەكردووە و دەروازەی ئەڵمانیای بە رووی كۆچبەراندا كردەوە.

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 45 خولەک

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 2 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
پێش 22 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟