سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

راپرسییەك: ئەردۆغان خولی یەكەمی هەڵبژاردن ناباتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 حوزەیران 2018

راپرسییەك: ئەردۆغان خولی یەكەمی هەڵبژاردن ناباتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
بە گوێرەی راپرسییەك  رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی ئاكەپە بۆ هەڵبژاردنی 24ی حوەزیران لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكاندا سەركەوتن بەدەستناهێنێت و حزبەكەشی زۆرینەی پەرلەمانیی لەدەستدەدات.
بە پێی ئەنجامی ئەو راپرسییە كە دامەزراوەی جیزیجی رۆژانی 25 و 26ی ئایار ئەنجامیداوە و 6811 كەس بەشداریان تێداكردووە، رەجەب  تەیب ئەردۆغان كاندیدی ئاكەپە لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا سەركەوتن بەدەستناهێنێت و 48.7%ی دەنگەكان بەدەستدەهێنێت، بەرامبەر بە 25.8% بۆ كاندیدی جەهەپە موحەڕەم ئینجە.
هەروەها راپرسییەكە پێشبینیكردووە كە میراڵ ئاكشنەر سەرۆكی پارتی چاكە 14.4%ی دەنگەكان و سەلاحەدین دەمیرتاش كاندیدی هەدەپە 10.1%ی دەنگەكانی خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بەدەستبهێنن.
ئەردۆغان و پارتی داد و گەشەپێدان " ئاكەپە" ماوەی زیاتر لە 15 ساڵە دەسەڵاتداری توركیان و زۆرینەی پەرلەمانی هەیە، بەڵام بە گوێرەی راپرسییەكەی جیزجی هاوپەیمانی ئاكەپە و مەهەپە لە هەڵبژاردنی 24ی حوەزیراندا زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستناهێنن و پێشبیندەكات 48.7%ی دەنگەكان بەدەستبهێنن.
راپرسییەكە پێشبینشیكردووە كە هاوپەیمانی ركابەری پێكهاتوو لە جەهەپە و پارتی چاكە و حزبی سەعادەت 38.9%ی دەنگەكان  و پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە 11.5%ی دەنگەكان بەدەستبهێنن.
سەرچاوە : رۆیتەرز


دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 24 خولەک

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
پێش 20 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 22 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران