سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سبەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی و پەرلەمانیی توركیا لە دەرەوە دەستپێدەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 حوزەیران 2018

سبەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی و پەرلەمانیی توركیا لە دەرەوە دەستپێدەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( دەرەو میدیا):
سبەی پێنجشەممە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی و پەرلەمانیی توركیا لە دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستپێدەكات و 24ی حوەزیرانیش پرۆسەكە لە ناوخۆی توركیا بەڕێوەدەچێت.
لە دەنگدانی دەرەوە زیاتر لە سێ‌ ملیۆن كەس لە 60 وڵاتی جیهان و لە 123 بنكەی هەڵبژاردن مافی دەنگدانیان هەیە و پرۆسەكەش تا 19ی حوەزیران بەردەوام دەبێت.
بە گوێرەی یاساكانی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا، دەنگدەران لەو 60 وڵاتە دەتوانن لە كاتژمێر 09:00 تا كاتژمێر 21:00 بەكاتی ناوخۆی ئەو وڵاتانە بچنە بنكەكانی دەنگدان و دەنگ بدەن.
دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدانی دەرەوە، كارتەكانی دەنگدان كۆدەكرێنەوە و تا كۆتاییهاتنی دەنگدانی ناوخۆ كە 24 حوەزیران دەستپێدەكات جیاناكرێنەوە.
لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیادا پێنج كاندید ركابەری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی ئێستا و كاندیدی ئاكەپە دەكەن كە دیارترینیان سەلاحەدین دەمیرتاش كاندیدی هەدەپە و موحەڕەم ئینجە كاندیدی هەدەپە ومیراڵ ئاكشنەر كاندیدی پارتی چاكەیە.
سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵ

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 24 خولەک

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
پێش 20 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 22 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران