سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی ئوردن دەستیلەكاركێشایەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 حوزەیران 2018

سەرۆك وەزیرانی ئوردن دەستیلەكاركێشایەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
هانی مولقی سەرۆك وەزیرانی ئوردن دواجار لەژێر فشاری خۆپیشاندانەكاندا دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.

بەگوێرەی قسەی سەرچاوەكان، پادشای ئوردن عومەر رەزاز وەزیری پەروەردە و فێركردنی راسپاردووە بە پێكهێنانی كابینەیەكی نوێی حكومەت.
چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بەرفراوانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە ئوردن دەستیپێكردووە دژ بەو رێوشوێنانەی كە حكومەت گرتیەبەر بۆ زیادكردنی باج لەسەر كاڵا و هەڵگرتنی پشتیوانی دارایی لەسەر نان كە یەكێكە لە سەرچاوە سەرەكییەكانی خۆراكی هەژاران لەو وڵاتە.
لەگەڵ فراوانبونی بازنەی خۆپیشاندانەكاندا شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن سەرۆك وەزیرانی بانگهێشت كرد بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بارودۆخەكە.
هانی مولقی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی ئوردن لە مانگی ئایاری 2016 دەستبەكاربوو، یەكێكە لەو سیاسەتمەدارانەی ئوردن كە لایەنگری لە پیاوانی خاوەن كار دەكرد، لەگەڵ دەستبەكاربونیدا وەكو سەرۆك وەزیران دوو ئەركی گەورە كەوتنە سەرشانی، یەكەم بوژاندنەوەی ئابوری خراپی ئوردن و ئەو سەرمایەگوزارییانەی كە بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی ناوچەكەوە گورزی گەورەیان بەركەوت.
رێوشوێنەكانی حكومەتی ئوردن بۆ زیادكردنی باجەكان كە ناڕەزایەتی فراوانی لێكەوتەوە لەسەر پێشنیازی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی خرانە بواری جێبەجێكردنەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 22 خولەک

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
پێش 20 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 22 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران