سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

كاندیدی هەدەپە لە ئیزمیر بە رەگەز ئەفریقییە

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 حوزەیران 2018

كاندیدی هەدەپە لە ئیزمیر بە رەگەز ئەفریقییە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا كە 24ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت لە ئیزمیر یاڵچین یانیقی كاندیدكردووە كە بە رەگەز خەڵكی كیشوەری ئەفریقایە.
یاڵچین یانیق ( 58 ساڵ) كە كاندیدی هەدەپە یە لە ویلایەتی ئەیدینی خۆرئاوای توركیا لە دایكبووە و بەرەگەز خەڵكی كیشوەری ئەفریقایە و لە كەرتی پیشەسازی پێستە و دروستكردنی پێڵاو كاردەكات و سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی پیشەسازی پێڵاو و چەرمە لە ئیزمیر.
لە ویلایەتی ئیزمیری خۆرئاوای توركیا ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی دەژین كە بەرەگەز خەڵكی كیشوەری ئەفریقان و لە سەدەتی 16ی یەمدا باب و باپیرانیان هاتونەتە توركیا نیشتەجێبوون.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
پێش 14 کاتژمێر

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا