سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دەمیرتاش: هیچ پەیوەندییەكم بە پەكەكەوە نییە

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 ئایار 2018

دەمیرتاش: هیچ پەیوەندییەكم بە پەكەكەوە نییە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" و كاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا رایدەگەیەنێت هیچ پەیوەندییەكی ئەندامێتی و رێكخراوەیی لەگەڵ پەكەكەدا نیە.
دەمیرتاش كە ئێستا بەتۆمەتی پشتگیری لە تیرۆر و هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە لە زینداندایە لە نامەیەكیدا بۆ كەناڵی " FOX "  دەڵێت:" ئەگەر پەیوەندی ئەندامێتی یان رێكخراوەییمان لەگەڵ پەكەكەدا هەبوایە، ئەوا بە راستی و ئازایانە و بێ‌ ترس دەمانوت، ئێمە چارەسەرێكی ئاشتیانەمان دەوێت بۆ پرسی كورد لە توركیا و لە پێناوی ئەوەشدا پێویستە پەكەكە دەستبەرداری چەك بێت."
سەلاحەدین دەمیرتاش لە پێنجی تشرینی دووەمی ساڵی 2017ەوە لە زیندانی ئەدرنە زیندانی كراوە و ئێستا كاندیدی هەدەپەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا كە بڕیارە 24 حوەزیران بەڕێوەبچێت.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
پێش 14 کاتژمێر

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا