لە رۆژی ژینگەی كوردستاندا:
بڵاوكردنەوەی كتێبی (ئاییندەی ژینگە) لە هەرێمی كوردستان
درەو:
ئەمڕۆ لە رۆژی ژینگەی كوردستاندا (گفتوگۆی درەو) لە دامەزراوەی میدیایی درەو، تایبەت كرا بە گفتوگۆی تایبەت بە پرسی ژینگە لە هەرێمی كوردستان، لە گفتوگۆكەدا كە ژمارەیەك شارەزایانی بواری ژینگە ئامادەیبوون، د. کارزان عەبدوڵڵا هەورامی، سەرۆکی بۆردی ڕاوێژکاری ژینگەیی هەڵەبجە بابەتێكی بەناوی (گرفتەکانی ژینگە لە هەرێمی کوردستان، هۆكار و چارەسەر) پێشكەشكرد و دواتر گفتوگۆی لەسەركرا.
لە گفتوگۆكەدا دامەزراوەی میدیایی درەو كتێبێكی تایبەتی بە ژینگە چاپ و بڵاوكردەوە، كە گۆشەیەكی هەفتانەی ژینگەیی بوو لە درەو بڵاو دەكرایەوەو لەلایەن مەعروف مەجید سەرۆكی رێكخراوی ئاییندەی ژینگە ئامادەكرابوو، مەعروف مەجید لە گفتوگۆكەدا گفتوگۆی لەسەر پرسی ژینگە و كتێبی (ئاییندەی ژینكە) كرد.
كتێبی ئاییندەی ژینگە كۆمەڵكێك ئامارو داتاو شیكاری تێدایەو بە كۆمەڵێك خشتەو گرافیك دەوڵەمەند كراوە.